ئامادەكردنی : هاوژین شكور
لە خولی (80) مینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، خەڵاتی شێری زێڕین دەبەخشرێتە لیلیانا كاڤانی، دەرهێنەری سینەمای ئیتاڵی، وەك رێزێك لە تەمەنێك چالاكی سینەمایی و دەبێتە یەكەم دەرهێنەری ژن ئەو خەڵاتەی پێببەخشرێت.
لیلیانا كاڤانی تەمەن (90 ساڵ) لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكە، رایگەیاند” نووسەر و دەرهێنەرە ژنەكان وەك پیاوان كار دەكەن، دروست نییە دەرفەتێكی دەركەوتنیان پێنەدەین”.
سینەماكار لیلیانا لە ماوەی شەش دەیەی رابردوودا كاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلم كردووە و چەندین خەڵاتی جیهانیشی بەدەستهێناوە، لە بواری سینەما و تەلەڤزیۆن و شانۆ. رووداوی نێو فیلمەكانی لیلیانا كاڤانی بەردەوام لە چوارچێوەی مێژوویین و كارەكتەرەكانی ئاڵۆزن و لەگەڵ كۆمەڵگە لە ململانێدان.
رۆژی چوارشەممە 30ی ئابی 2023 چالاكییەكانی( 80) مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس بە فیلمی(Comandante) لە ڤێنسی ئیتاڵیا دەستیپێكرد و تاوەكوو 9ی ئەیلوولی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەمساڵ 91 ساڵ بەسەر دەستپێكردنی یەكەمی خولی فیستیڤاڵەكەدا تێدەپەڕێت، جگە لە چالاكی سینەمایی، چەندین چالاكی میوزیكی، شێوەكاری، سەما و شانۆ لە خۆدەگرێت و لە رۆژانی فیستیڤاڵدا بەڕێوەدەچن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، فێستیڤاڵێكی ساڵانەی فیلمە و لە شاری ڤێنسی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، كۆنترین فێستیڤاڵی فیلمە لە جیهاندا و یەكەم خولی فێستیڤاڵەكە لە 1932 دەستیپێكردووە و یەكێكە لە پێنج گەورەترین فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی فیلم لە سەرانسەری جیهاندا، ئەویش فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی كان لە فەرەنسا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆ لە كەنەدا و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سەنداس لە ئەمریكا.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای