ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە سلێمانی هەفتەی چالاكی كتێبخانەی گشتی بەڕێوەدەچێت

تریفە حسن: سلێمانی
بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان كتێبخانەی گشتی سلێمانی هەفتەی چالاكی كتێبخانە گشتییەكانی سلێمانی دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لە مەارسیمێكی شایستەدا بەرێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی چالاكیەكانی هەفتەی چالاكی كتێبخانە گشتیەكانی سلێمانی راگەیاندووِ سوپاسی فەرمانبەرانی كتێبخانەی كرد كە لەم بار و دۆخێكی سەختەدا هەڵساون بە سازدانی ئەم فیستیڤاڵە”
لەلایەكیترەوە دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكیدا” باسی لە گرنگی چالاكییە ڕۆشنبیرییەكان و ئەو بەرە و پێشچونەی كرد كە لە بواری ڕۆشنبیریدا لە شاری سلێمانی ڕوویداوە”
پاشان پێشانگەیی وێنەكێشان و فۆتۆگرافی لە كتێبخانە كرایەوە و دوواتر بە بەشداری ژمارەیەك لە خانەو دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە پیشانگەیەكی كتێب كرایەوە و بە چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر درێژە بە چالاكییەكاندرا.
چنور محەمەد كە بە پیشانگەیەكی تایبەتی فۆتۆ بەشدارە بە تۆری میدیای تەوار ووت” پیشانگەكە لە (30) فۆتۆ پێكهاتووە كە (15) وێنەی سروشتی سلێمانیە و(15)وێنەی كوردستانی ڕۆژهەڵاتە بەتایبەتی هەورامانی تەخت”. هەروەها وتیشی” گرنگیدان بە سروشت وكلتور و ڕەسەنایەتی كوردی ئەوەی هەبێت ومابێتەوە لە ڕۆژەهەڵاتە بۆیە زیاترگرنگیم پێداوە، وەمن دەمەوێت جوانترین سات بگوزامەوە بۆ بینەر”
كچە هونەرمەند بەیان ستار، لە بارەی بەشداریكردنی لە هەفتەی چالاكیەكانی كتێبخانەی گشتی سلێمانیدا ووتی” بە پیشانگەیەكی تایبەتی بە ئیشی دەست ڕەنگینی بەشداریم كردووە، كارەكانم لە كلتوری كوردی وەرگرتووە بە تازەگەرییەوە، بۆ نمونە قەزوان هەتا ئێستا بەدەست پیاوە بووە من كردومە بە جوانكاری ژنان، جوانكاری جل و بەرگی كوردی و ئیشەكانم بۆ هەموو چین وتوێژێكی كۆمەڵگایە، بۆ ڕازاندنەوەی ناوماڵ دیزاینی داروتەخت وگەڕانەوە بۆ سروشت وكلتور”
وابڕیارە ئەم چالاكیانە لە ئەمرۆوە هەتا رێكەوتی (٢٠٢٣/٩/٧) بەردەوام بێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ