بە بەشداری یەكێتی ژنانی كوردستان و بەسەرپەرشتی رێكخراوی (CDO) لە رۆژی جیهانی كاری خێرخوازیدا لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی گەورەترین فێستیڤاڵی خێرخوازی بەرێوەدەچێت.
بە بەشداری 45 رێكخراو، دەزگای ئاینی، گروپ و كەسێتی، بڕیاروایە لە رۆژی 5-9-2023 لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی فێستیڤاڵی كاری خێرخوازی بەرێوەبچێت. كە تێدا بەشداربووان كارەخێرخوازییەكانی خۆیان دەخەنەروو، ئەم هەنگاوەش بۆ ناساندنی قۆناغەكانی كارەخێرخوازییەكان و گەشەسەندنی ئەو هەنگاوانەیە بۆ ئایندە.
لەم بارەیەوە خاتوو بەفرین عوسمان ئەدامی ئەنجومەنی سكرتاریەتی یەكێتی ژنانی كوردستان باسی لەوەكرد كە یەكێتی ژنانی كوردستانیش لەم پرۆژەیە بەشدارە و هەموو ئەو هەنگاوانەی لە بواری خێرخوازیدا ناوێتی دەیخاتە روو.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای