میهرەبان: هەڵەبجە
وەزارەتی ناوخۆكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەكی نوێی سەر بە وەزارەتەكەی رادەگەیەنێت و یەكەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكەش ژنێك دەبێت.
ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆ دامەزرێندرا، لەگەڵ كردنەوەیدا پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكە بە ئەندازیار دیلان عبدوڵا، سپێردرا.
لەبارەی هۆكاری راسپاردنی ئەندازیار دیلان عبدوڵا بۆ ئەو پۆستە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندوە” دیلان یەكێكە لە خانمە سەركەوتوەكانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی رابردوودا بە باشی كارەكانی خۆی راپەڕاندووە و لەگەڵ تیمەكانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر رۆڵی بەرچاوی لە هێڵكاری و بۆیاغكردنی شەقامەكانی هەولێر هەبووە.
كاری بەڕێوەبەرایەتیەكە بریتیدەبێت لەسەرپەرشتیكردنی هێڵكاری و بۆیاغی شەقامەكان و تەواوی بابەتەكانی نێو ئەندازەی هاتوچۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای