هاوژین شكور/ گـەرمیان
نیگار مەهدی عبدووڵا كچە خوێندكارێكی قەزای كفریە لە رێگەی پیشەكەی و كاركردنی رۆژانەوە هەوڵدەدات بژێوی خۆی و پیداویستی خوێندنەكەی دابین بكات و بگاتە بەخەونەكەی كە تەواو كردنی خوێندن و بەدەستهێنانی پسپۆریەكەیەتی.
نیگار مەهدی عبداللە تەمەن( 23) ساڵ و خوێندكاری زانكۆی گەرمیان لە دیدارێكی تایبەتیدا لەگەڵ سایتی تەوار باس لە پیشەكەی خۆی و باری ئابوری خێزانەكەی و هەوڵەكانی خۆی دەكات بۆ تەواوكردنی خوێندن. نیگار باس لەوەدەكات كە بەهۆی خراپی بارودۆخی دارایی خێزانەكەی و خوێندكاری خۆیەوە بیری لەوەكردۆتەوە كە كارێك بكات تا بتوانێت بەشێكی بچوكیش بێت هاوكاری خێزانەكەی بكات و بژێوی خۆی و خەرجی خوێندنەكەشی دابین بكات”.
نیگار ووتی” ماوەی دوو ساڵە لەماڵەوە بەهاوكاری دایكم و خوشكەكەم دەستمكردووە بە شیرینی دروستكردن و بەرێگەی ئۆنلاین دەیانفرۆشم و سوپاس بۆ خوا توانیوومە لە ڕێگەی كارەكەمەوە تەواوی خەرجی خوێندنەكەم و بژێویم دابین بكەم.
باسی لەوەشكرد كە بەهۆی ئەوەی كە خۆی خوێندكارە لە زانكۆی گەرمیان بەشداری لە فیستیڤاڵی هەفتە چالاكی زانكۆ كردووە و بەو هۆیەشەوە كارەكەی ناسراوە و خواستی خەڵكی شاری كفری لەسەر دروستبووە و هەندێكجاریش دەینێرێتە دەرەوەی كفری”.
نیگار دەڵێت” تەنیا ئامانجم ئەوەیە خوێندنی زانكۆ تەواو بكەم و پاشان شوێنێكی تایبەت بەخۆم لە قەزای كفری بكەمەوە بۆ گەشەكردنی كارەكەم”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای