Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

هایدە داواكاری لە بەرپرسان و سەرمایەدارانی گەرمیان هەیە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هایدە داواكاری لە بەرپرسان و سەرمایەدارانی گەرمیان هەیە

هاوژین شكور /كەلار
هایدە حسام الدین بەڕێوبەری سەنتەری هایدە بۆ ڕاهێنانی پیشەیی لە رێگەی سایتی تەوارەوە داواكاری خەڵكی ژنان و گەنجانی كەلار ئاراستەی حكومەت و سەرمایەداران دەكات و ” داوا دەكات كە كارگەیەكی جل و بەرگ لە كەلار بكرێتەوە پێیوایە بوونی كارگەیەكی لەو شێوەیە دەتوانێ ڕێژەی بێكاری كەم بكاتەوە و دەرفەتی كاركردنیش بێت بۆ ئەوانەی خوێندنیان تەواو كردووە هەلی كار بۆ هەردوو ڕەگەز دەرەخسێنێت”
خاتوو هایدە باس لەوە دەكات كە ساڵانێكە دەستی بەكاری راهێنانی پیشەیی كردووە و خەڵكێكی زۆر داخوازییان هەیە كە بتوانێت كارگەیەكی جل و بەرگ دانێت و ڕۆژانە پەیوەندی پێوە دەكرێت بۆ ئەو مەبەستە وەك خۆی دەڵێت” نە لە ئێستا و نە لە داهاتووشدا ئەم كارە ناكەم ئەوەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە كە پێویست نیە ئاشكرای كەم”.
هایدە لە رێگەی سایتی تەوارەوە خەون و داواری خەڵك رووبەرووی سەرمایەداران و بەرپرسانی شارەكەی دەكاتەوە و دەڵێت” من لێرەوە بە سەرمایەدارانی ئەم شارە ڕادەگەیەنم كار بكەن لەسەر دانانی كارگەیەكی جلو بەرگ چونكە كەلار زۆر پێویستی بەم كارگەیە هەیە و چەندین خەیاتی بەئەزموون و باشمان هەیە كە بتوانین پشتیان پێ ببەستن”.
هەروەها وتیشی” داوا لە كار بەدەستانی ئەم شارە دەكەم كار ئاسانی بكەن بۆ سەرمایەداران جێگەی باش و گونجاویان بۆ دابین بكەن تا ئەوانیش بتوانن كارگە دابنێن و خزمەت بەم شارە بكەن، یاخودحكومەت لە رێگەی كەرتی گشتییەوە بەو كارەهەستێت. بوونی كارگەیەكی لەو شێوەیە دەتوانێ ڕێژەی بێكاری كەم بكاتەوە و دەرفەتی كاركردنیش بێت بۆ ئەوانەی خوێندنیان تەواو كردووە هەلی كار بۆ هەردوو ڕەگەز دەرەخسێنێت”

هاوشێوە

ڤیدیۆ