هاوژین شكور: گەرمیان
ئەمڕۆ كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان كۆڕێكی تەندروستی تایبەت بە نەخۆشی (كولێرا)یان بۆ ژنان وكچانی كفری لە ناوەندی وەرزش و لاوان رێكخست.
لەم كۆرە تەندروستیەدا خاتوو(سارە حسێن محمد) پسپۆری تەندروستی و ئەندامی كۆمیتەی كفری باسی لە نەخۆشی كۆلێرا كرد و پێی راگەیاندن كە كۆلێرا (Cholera)، نەخۆشیێكە بەهۆی بەكتریایی ڤایبرێۆكۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی كات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە بڵاو دەبێتەوە. نەخۆشیی كۆلێرا نەخۆشییەكی درمە و لە كاتی تووشبوونی چەند كەسێكی ناو كۆمەڵگە، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی دیكە. پیساییی نەخۆشە تووشبووەكە سەرچاوەی سەرەكیی بەكتریای كۆلێرایە. هەروەها باسی لە نیشانەكانی كۆلێرا و مێژووی سەرهەڵدانی كۆلێرا و چارەسەری نەخۆشییەكەی بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە.
خاتوو (سارە حسێن)بەسایتی تەواری ووت” ئێمە وەكوو بەشی تەندروستی یەكێتی ژنان ئامانجمان لەم كۆڕانە هۆشیاركردنەوەی زیاتری هاوڵاتیانە چونكە نەخۆشیەكە بە شێوەیەكی خێرا بڵاو ئەبێتەوە و پێویستە هەمووان ئاگاداری مناڵەكانیانبن بەتایبەتی ژنان دەتوانن باشتر خۆ پارێزی خۆیان و خێزانەكانیان ئەنجامبدەن”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای