میهری: هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە لە سەردەمی عادیلەخانەوە ژن پێگەی تایبەت بەخۆی هەبووە، ئێستاش لە هەڵەبجە هەریەكە لە پۆستەكانی قایمقام و سەرۆكی شارەوانی و سەرۆكی زانكۆ و بەڕێوەبەری گشتی مافی مرۆڤ لای ژنانن و بوونتە جیگەی شانازی بۆ خەڵكی شارەكە.
لە پارێزگای هەڵەبجە ژنان زۆرترین پۆستی باڵای حكومەتیان بەدەستەوەیە و حكومەتی خۆجێی هەڵەبجە بەڕێوەیدەبەن لەوانە (نوخشە ناسیح قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، ئەندازیار خێلان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی لە پارێزگای هەڵەبجە، ژیار ئەكرەم كەریم بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان، چیا قاسم بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار، مەهاباد كامل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، دڵنیا فاروق سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی هەڵەبجە، دكتۆر هودا ئەحمد رەشید بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مندالان و منداڵبون، گوڵستان محمد بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە، كوێستان ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ( لە چەند مانگی رابردوودا دەستیلەكاركێشایەوە)
لە سەرجەم كارەكانیشیاندا جێگە دەستیان دیارە و بونتە نموونەیەكی جوان و راست بێژ و دەست پاكی شارەكە كە ئەمەش شانازییەكی مەزنە بۆ مێژووی هەڵەبجە و گرنگترین ئەو دەستكەوتانەیە كە ژنانی كوردستان بەدەستیان هێناوە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای