ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنانی دەربەندیخان كۆرێكی تەندروستی بۆ دایكان رێكدەخەن

هاوژین شكور : گەرمیان
ئەمرۆ بەشی تەندروستی كۆمیتەی دەربەندیخانی یەكێتی ژنانی كوردستان بەهاوكاری ناوەندی وەرزش و لاوانی دەربەندیخان كۆڕێكی تەندروستی بۆ خاتوو(بێریڤان یادگار) تەندروستكار رێكخست.
لەم كۆرە تەندروستیەدا كە ژمارەیەك لە ژنان ئامادەی بوون باس لە كێشەكانی منداڵدان و ئەو نەخۆشیانە كرا كە بەوهۆیەوە توشی دایكان دەبنەوە، خاتوو بێریڤان باسی لە دابەزینی منداڵدان لە شوێنی ئاسایی خۆی كرد، باسی لەوەكرد كە دایك لە كاتێك منداڵی دەبێت یان تەمەنی هەڵدەكشێت، ماسولكەكانی منداڵدان لاوازدەبن و دەبێتە هۆی داخزانی منداڵدان. بۆیە پێویستە دایكان بەردەوام پشكنین بكەن و ئاگاداری تەندروستیانبن.
لەم بارەیەوە خاتوو بێریڤان یادگار لەبەشی تەندروستی كۆمیتەی ژنانی دەربەندیخان بۆ سایتی تەوار ووتی” ئەو جۆرە نەخۆشیانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت لەلای ژنان، بۆیە بەباشمانزانی كۆڕێكی وەها بكەین تا بتوانین زانیارییان پێدین لەسەر نەخۆشییەكە و نیشانەكانی و چارەسەریەكانی”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ