لە پێنجەمین بەشداریكردنیدا لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكاندا فیلمی سێ گۆشە بەشداری لە فێستیڤاڵی ئۆجای دەكات لە وڵاتی ئەمریكا.
لە ماوەی سێ مانگدا فیلمی سێ گۆشە كە لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند (ژینۆ هادی)ە و نوێترین بەرهەمی هونەری یەكێتی ژنانی كوردستانە بەشداری چوار فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی كردووە، لە ئێستاشدا لەرێگەی كۆمیانی رێتاو بۆبڵاوكردنەوەی بەرهەمەهونەرییەكانەوە لەگەڵ فیلمی دارتا ش لە دەرهێنانی خەلیل سەحرا گەرد لەو فیلمانەن كە پاڵیوراوە بۆ بەشداری كردنیان لە 24هەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆجای لەوڵاتی ئەمریكا.














