Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
چەند زانیارییەك لەسەر فەیروز – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چەند زانیارییەك لەسەر فەیروز

دوو جار رەتی كردۆتەوە گۆرانی لەبەردەم شای ئێراندا بڵێ‌
-ئەو گۆرانییەی فەیروزی بەرەو ئەستێرە بوون برد ‌و لەشەو رۆژێكدا كردییە خانمە ئەستێرەی درەوشاوەی عەرەب، گۆرانی (عتاب) بوو ساڵی 1952.
-شانۆگەریی (أیام الحصاد) كە لە ساڵی 1957 دا ‌و لەفێستیڤاڵی (بەعلبەك)دا نمایشكرا، یەكەم روو بەرووبونەوەی فەیروز بوو لەگەڵ خەڵك ‌و هەوادارەكانی.
-یەكەم كرێی كارە هونەرییەكانی كە وەریگرت (50) لیرەی لوبنانی بوو.
-مەنسور رەحبانی شاعیر ‌و موزیكزانی بەناوبانگی لوبنان كە برای هاوسەری فەیروزیشە، لەسەرەتادا دەنگی فەیروزی بەدڵ نەبوو، دواتر زانی هەڵەی كردووە ‌و دانیشی بەو هەڵەیەیدا نا.
-فەیروز و عاسی رەحبانی هاوسەری بانگهێشتێكی كۆشكی كۆماری لوبنانیان رەتكردەوە كە شەوە ئاهەنگێك بوو بۆ شاری ئێران ساز كرا بوو كاتێك شای ئێران سەردانی لوبنانی كردبوو.
-ساڵی 1961 كاتێك كۆنسێرتێك لە وڵاتی بەرازیل دەكات و لەكاتی وتنی گۆرانی “شتی یا دنیی” دا، باران دەبارێت كە چەند ساڵێك بووە لەو وڵاتەدا باران نەباریوە ‌و وشكە ساڵی بووە.
-ساڵی 1962 فرۆشی ئەلبومی گۆرانییەكانی (10000000) دە ملیۆن دانەی تێپەڕاند، ئەو ژمارەیەش تەنها خانمە گۆرانیبێژی میسری (ئوم كەلسوم) تێیپەڕاندووە.
-ساڵی 1969 لەبەرئەوەی رەتیكردەوە لەئاهەنگێكدا كە لەسەر شەرەفی سەرۆكی جەزائیری ئەو كاتە (هەواری بو مدین) ساز كرا بوو، گۆرانی بڵێ‌، حكومەتی لوبنانی بە بڕیارێكی رەسمی، بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكانی فەیروزی لەناو وڵاتدا قەدەغە كرد، ئەم قەدەغە كردنەش نزیكەی شەش مانگی خایاند، دواتر حكومەت لە بڕیارەكەی پەشیمان بۆوە.
-ساڵی 1975 بۆ جاری دووەم رەتی كردەوە گۆرانی لەبەردەم شای ئێراندا بڵێ‌.
-ساڵی 1976 لە ئاهەنگێكدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر، گەورەترین ژمارەی خەڵكی ئامادەبووی تۆمار كرد كە لەسەردەمی ئوم كەلسومدا ئەو ژمارەیە تۆمار كرابوو، بەجۆرێك (4500) كەس لەناو هۆڵ ‌و زیاتر لە(15000) پانزە هەزار كەس لەدەرەوەی هۆڵ ئامادەبوون، ئەوەش ئامادەكارانی ئاهەنگەكەی ناچار كرد پەنا بۆ پۆلیس ‌و هێزە ئەمنییەكان بەرن بۆ رێكخستنی كە پێشتر ئەم جۆرە رێكارانە لەهیچ هۆڵێكی میسردا نەكرا بوو.
-لە نێوان ساڵانی (1971 و 1979) دا فرۆشی ئەلبوم ‌و كاسێتەكانی فەیروز گەیشتە 20 ملیۆن دانە، ئەمەش بە گەورەترین فرۆش لەمێژووی هونەری عەرەبی دادەنرێت لەو سەردەمەدا.
-ساڵی 1981 لە ئەمریكا، ژمارەی فرۆشی بیتاقەی كۆنسێرتەكانی فەیروز یەك ملیۆن ‌و 200 هەزار بیتاقەی تێپەڕاند.
-ساڵی 1986 كۆنسێرتێك لەسوریا ساز ئەكات، كە بە زەبەلاحترین كۆنسێرت لەمێژووی فەیروز ‌و سوریا ئەژمار ئەكرێت، چەند رۆژێك بەر لەدەستپێكردنی كۆنسێرتەكە 30 هەزار خەیمە لەدەرەوەی هۆڵەكە هەڵدەدرێت بۆ مانەوەی ئەو خەڵكەی هاتووە، 13 هەزار كەس پێش خۆرهەڵاتن لەناو هۆڵەكەدا ئامادە دەبن، هەموو ئەو رێگایانەی دەچنەوە سەر ئەو هۆڵەی كۆنسێرتەكەی تیا ئەكرێت دادەخرێت، دوای تەواو بوونی كۆنسێرتەكە، وەك دەربڕینی خۆشەویستی، خەڵكەكە ئۆتۆمبیلەكەی فەیروز دەخەنە سەر شانیان، هەر بەو بۆنەیەوە سەرۆكی ئەو كاتەی سوریا حافز ئەسەد سەرپێچی دابونەریت ‌و پرۆتۆكۆڵەكان ئەكات ‌و لەبەردەم فەیروزدا ئەچەمێتەوە (كرنوش) دەبات، بۆ رۆژی دواتر مانشێتی رۆژنامەكان ئەمە دەبێت : (كرنوشی بۆ مەزنی مەزنەكان، فەیروز برد)، ئەم رووداوەش دوا دەركەوتنی فەیروز بوو لە سوریا.
-ساڵی 1994 لە گۆڕەپانی شەهیدان لە بەیروت، گەورەترین كۆنسێرتی كرد كە ژمارەی ئامادەبووان لەنێوان (50 بۆ 70) هەزار كەس بوو.
-لە ساڵی 2006 دا، فەیروز (750) هەزار دۆلاری بەخشییە لێقەوماوان ‌و قوربانیانی لوبنان كە ئیسرائیل هێرشی كردبوویە سەریان.
-دوای سازدانی ئاهەنگێك لەدار ئەلبەیزای مەغریب، شا حەسەن شای وڵاتی مەغریب چووە لای فەیروز بۆ ئەوەی سوپاسی بكات ‌و دەستخۆشی لێبكات، فەیروزیش بەسادەیی خۆی دەستی كرد بەجانتاكەی شانیدا ‌و پارچەیەك نەستەلەی پێشكەشی شا حەسەن كرد ‌و ئەویش خواردی.
فەیروز
ناوی تەواوی (نوهاد وەدیع حەداد) و نازناوی هونەری (فەیروز)ە، لە 21ی نۆفەمبەری ساڵی 1935 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لەدایك ‌و باوكێكی مەسیحی لەدایك بووە.
بەیەكێك لەدێرین ترین هونەرمەندانی جیهان ‌و جیلی ئاڵتونی شانۆ ‌و مۆسیقای لوبنان ‌و بەناوبانگترین دەنگەكانی عەرەب ناوزەند دەكرێت كە كارە هونەرییەكانی بەهایەكی گەورە و فراوانی لەنیشتمانی عەرەبی ‌و خۆرئاوادا هەیە و لە لوبنان بە عەمودی حەوتەمی بەعلبەك ناسراوە.
ساڵی 1955 لەگەڵ عاسی رەحبانی موزیكزان ‌و شاعیر ‌و ئاوازدانەر، ژیانی هاوسەری پێكهێناوە ‌و دایكی چوار مناڵە بەناوەكانی (زیاد، لیال، ریما، هالی) كە یەكێك لەمناڵەكانی بەناوی (هالی) خاوەن پێداویستی تایبەتە.
خاوەنی دەیان خەڵاتی ناوخۆیی ‌و عەرەبی ‌و نێودەوڵەتییە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ