لەخولی چوارەمی فێستیڤاڵی فیلمی کۆبانێ کە ڕوژی ۱۱ ی ئەم مانگە لەشاری (بوخوم) ی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، پەیکەری ژنی ئازاد کە ڕەمزی بەرگری ژنی کوردە بووە لۆگۆ و خەڵاتی فێستیڤاڵەکە و بەخشرایە فیلمە براوەکانی کێبڕکێی فێستیڤاڵ.
لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هونەرمەندی پەیکەرساز زیرەک میرە دەڵێت” سەربەرزم کە شەرەفی ئەوەم پێبەخشرا پەیکەری ژنی ئازاد بەبەرزی ۳٥ سم و بەکێشی یەک کیلۆگرام لەسەر شێوەی خەڵات کە لەبڕۆنز داڕێژراوە و بەزاخاوی ئاڵتوون ڕووپۆشکراوە بۆ یەکەمینجار لە فێستیڤاڵی کۆبانێ درایە فیلمە براوەکانی فێستیڤاڵەکە”.
پەیکەری ژنی ئازاد بەسەرپەرشتی زیرەک میرە و بەبەشداری ۱۰ پەیکەرسازی شاری سلێمانی لەساڵی ۲۰۱٦ دروستکراو لەناوەڕاستی شاری کۆبانێ جێگیراوە . وەک هێمایەک بۆ ڕێزلێنان و نەمری ئەو ژنانەی هاوشانی پیاوان لەشەڕی دژی داعشدا جەنگان و بوونە ڕەمزی خۆڕاگری ژنانی کوردستان.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای