Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

لەكەلار بەرامەی گوڵەكانی گەرمیان راگەینرا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەكەلار بەرامەی گوڵەكانی گەرمیان راگەینرا

هاوژین شكور: گەرمیان
سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلار لە ژێر ناونیشانی بەرامەی گوڵەكانی گەرمیان پیشانگەیەكی شێوەكاری بۆ بیست كچە شێوەكاری گەرمیان كردەوە.
ئەم پیشانگەیە لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە چالاكیانەدایە كە لە پێشوازیی ١٦/ ٩ یادی( ٣٢ ) ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی كوردستان) و (٢١ ) ساڵەی دامەزراندنی سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلاردایە بەئامانجی دەرخستنی بەهرە و تواناكانی گەنجان لە بواری هونەردا. لەم پیشانگەیەدا(35) تابلۆی كچانی گەنجی شێوەكار نمایشكراوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لەوبارەیەوە سەردار نۆڕێ مامۆستای بەشی شێوەكاریی لە سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلار، تایبەت بە سایتی تەوار ووتی” لەم پیشانگەیەدا ٣٥ تابلۆی قەبارە جیاواز نمایشكراوە كە بە بۆیەی ڕۆنی و پاستیل و قەڵەم ‌داری ڕەنگا و ڕەنگ هێڵكاریی كراوە. تابلۆكان بەرهەمی خولی هاوینەی ٢٠ كچە فێرخوازی بەشی شێوەكاری سەنتەری چالاكیی گەنجانی كەلارە و بەستایلی جیاواز كاریان كردووە”.
كچانی بەشداربووی ئەم پیشانگەیە پێكهاتووە لە شێوەكاران(حەنان حەسەن عبدالكریم، جیلان مەجید مەدحەت، ڕێواز یونس خزر، دیان برزو مەجید، جیلان عبدالستار ئیبراهیم، ئەفراح حەسیب محەمەد، دانیا یوسف ڕەشید، فاتمە كازم جەبار، ئەسرا عەدنان نەریمان، سۆما ساڵح كەریم، نوها حسێن عەلی، شیلان بەرزان محەمەد، لەیلا مەحموود عەلی، زەینەب حەمەد عیسا، شنیار عوسمان كەریم، سیما محمد عبدالكریم، سارە قاسم شكور، مەلەك حازم ڕەحیم، زریان فایق فارس، نیگار ڕۆستەم محەمەد).

هاوشێوە

ڤیدیۆ