هاوژین شكور: گەرمیان
بەشی تەندروستی كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان لە كۆڕێكی تەندروستیدا باس لە كێشەكانی نەخۆشی گورچیلە بۆ ژنانی دەڤەرەكە دەكەن.
لە درێژەی كاروچالاكیەكانی كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان بەشی تەندروستی كۆڕێكیان بۆ خاتوو (ساراحسین) تەندروستكار و ئەندامی كۆمیتەكە رێكخست. كە تێیدا باسی لە نەخۆشیەكانی گورچیلە و هۆكارەكانی نەخۆشییەكە و چۆنێتی خۆپارێزی كرد.
لەم بارەیەوە خاتوو سارا بۆ سایتی تەوار ووتی” ئەم كۆرەمان بەشێكە لەو زنجیرە چالاكیانەی كە لە سنوری كۆمیتەكەمان بەردەوامە و ڕۆژانە لە ڕێی كۆر ِو سیمینارەوە هەوڵدەدەین خزمەت بە ژنانی قەزای كفری بكەین”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای