هاوژین شكور: گەرمیان
مەلەوانی كە یەكێكە لە وەرزشە گرنگەكان و جگە لە سودە تەندروستییەكەی زۆرجار بە هۆی مەلەوانێكەوە ژیانی كەسێك لە مردن رزگار دەكرێت وەك سەمیرە حەسەن دەڵێت” هەست بە ئارامی دەكەم كاتێك كەسێك لە خنكان رزگار دەكەم” لە ئێستادا ئەم وەرزشە لە ناو ژناندا روو لە زیادبوونە و چەندین مەلەزان و پسپۆری بواری مەلەوانی ژنان هەیە.
خاتوو سەمیرە حەسەن كە ماوەی حەوت ساڵە وەك چاودێر و راهێنەر لە بواری مەلەوانیدا لە شاری كەلار ڕۆژانە لە سەعات(4)ی عەسرەوە تا(11) شەو لە مەلەوانگە كاردەكات و هاوكاری كچان و ژنانی ئارەزوومەند بە وەرزشی مەلەوانیە.
سەمیرەی راهێنەری مەلەوانی باس لەوە دەكات كە ئارەزوومەندانی مەلەوانی لە وەرزی هاویندا زۆرە و پێویستیان بەكاتی زیاتر هەیە. بەڵام لە زستاندا رێژەكە لای ژنان كەم دەبێتەوە.
خاتوو سەمیرە لە بواری مەلەوانیدا خاوەنی ژمارەیەك رێز لێنان و بروانامەیە وەك خۆی ووتی” چەندین بڕوانامەم لەسەر ئاستی نێوخۆیی هەیە و خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتیشم، كۆتا بروانامەشم كە وەرمگرت مەلەوانی ئاستی (3)بوو بڕوانامەی(A)سەرەتاییە، بڕوانامەی(B)ئاستی ناوەندە، بڕوانامەی(C) ئاستی پێشكەوتووە خۆشبەختانە من توانیم ببمە خاوەنی بڕوانامەی (C) ئاستی پێشكەووتوو”.
خاتوو سەمیرە سوپاسگوزارە بۆ خێزانەكەی كە هاوكاری دەكەن لە بوارەكەی خۆیدا گلەیشی هەیە لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی سنورەكە كە هاوكاریان نین. لەو بارەیەوە ووتی” زۆر دڵخۆش دەبم كە لایەنێكی پەیوەندیدار گرنگی بە وەرزشی مەلەوانی بدات چونكە جگە لە خۆشی بۆ تەندروستی گرنگی خۆی هەیە و مەلەوانی دایكی هەموو وەرزشەكانیترە”.
لەگەڵ كەمی هاوكاریشدا زۆر دەڵخۆشە بەكاركەی و دەڵێت” ماوەیەكی زۆرە وەكوو ڕاهێنەر كاردەكەم و هەست بەدڵخۆشی دەكەم چونكە دەتوانم یارمەتی كەسانی دیكە بدەم و فێری مەلەوانیان بكەم و هەست بەئارامی ئەكەم كاتێك كەسێك لەخنكان ڕزگار دەكەم. خەونیشم ئەوەیە گروپێك دروستبكەم لە هەموو ڕوویەكەوە پێشكەنگبن، بەڵام بەداخەوە هیچ كەس و لایەنێك نەبووە هاوكارم بێت و پشتگیریم بكات، ساڵانە ڕێژەیەكی زۆر لە ژێردەستی من فێری مەلەوانی دەبن بەئاستێكی زۆر باش”.
لە بارەی بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتیەكانی مەلەوانیدا سەمیرە دەڵێت” لە هیچ پێشبڕكێیەك بەژداریم نەكردووە و چونكە باوەڕم وایە و ئامانجی من بە ناوبانگی نیە. ئامانجی من پێشكەوتنی وەرزشە بۆ تەندروستی ژنانی كۆمەڵگەكەم، پاڵەوان لای من ئەوەیەكە بتوانم تەندروستی ژنانی كۆمەڵگەكەم بپارێزم چونكە كۆمەڵگە كاتێك تەندروستە ژنان و دایكان تەندروستبن.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای