بەداخەوە یەكەم یەكەم ژن بوویت لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوویتە ڕەچەشكێن و بەدەنگە بولبول ئاساكەت سنەت پڕكرد لە نەغمە و ئەمرۆ بەبێدەنگی ماڵئاویت لە ژیان كرد. زیاتر لە نیو سەدەیە لە گۆشەی تەنیایی خۆیدا ماوەتەوە و ئەمرۆش لە تەمەنی 70 ساڵیدا و بەبێدەنگی ماڵئاوايی لە ژیان كرد. هەزاران درود بۆ رۆحی پەپولە ئاسات بۆ دەنگە كەو ئاساكەت ماڵئاوا.
سنەی ئەو شارەی سەدان هونەرمەندی دەنگخۆش و موزیسیان و ژەنیاری لە هەناوی خۆیدا پەروەردە كردووە، خانمە دەنگ خۆشەكەی كوردانیش فەتانەی وەلیدی كە یەكەم ژنی گۆرانیبێژی كوردە لە رۆژهەڵاتی كوردستان. لە ساڵانی رابردوودا چریكەی ئەفسانەیی ئەم ژنە رچەشكێنە، شارەكانی كوردستانی تەنی و وەك یەكێك لە ئەستێرە پرشنگدارەكان لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای كوردیدا دەركەوت.
لە ساڵی 1953 لە بنەماڵەیەكی هونەرمەندی ئەم شارە لەدایكبووە. لە خوێندنگەی باڵای میوزیك لە تاران خوێندوویەتی و ساڵانی حەفتاكان لە رێگەی حەسەن كامگار، باوكی گرووپی كامگارەكان و محەممەد شەریف وەلیدی، باوكی خۆی، ئاشنای جیهانی مۆسیقا بووە. باوكی فەتانە، هەم ژەنیاری ڤیۆلۆن بوو، هەم دەنگبێژێكی سەردەمی خۆی. هەر ئەویش یەكەم هاندەری فەتانە بوو بۆ گەیشتن بەو پلەیە لە هونەر و مۆسیقای كوردیدا.
فەتانە لە تەمەنی منداڵیدا لە رادیۆی سنە یەكەم گۆرانی تۆماركرد و هەر زوو سەرنجی ژەنیاران و موزیكزانە بەناوبانگەكانی وەك گریشا میكاییلزادە و موجتەبا میرزادەی بۆ خۆی راكێشا. فەتانەی وەلیدی بەو تەمەنە كەمە هونەرییەوە زیاتر لە 56 گۆرانی لە رادیۆكانی سنە و كرماشان تۆماركرد. بەڵام تەنیا یەك ئەلبوومی دیارە و هۆكاری بڵاونەبوونەوەی گۆرانییەكانی دیكەی تا ئێستاش دیار نییە.
چەندین چیرۆك هەن سەبارەت بە دووركەوتنەوەی فەتانەی وەلیدی لە گۆرانی وتن. بەڵام بڵاوترینیان گیرۆدەیی ئەوە لەگەڵ ئەوینێكی تراژیدی و سەر ئەنجام بووە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دەروونی و خوڵقانی دۆخێكی دەروونیی ئاڵۆز. باری نالەباری ژیان و پەراوێزكەوتن و تووشبوون بە نەخۆشیی دەروونی، فەتانە وەلیدی وەها لە هونەر دوورخستەوە كە بەراورد بە پیاوانی هونەرمەندی هاوتەمەنی خۆی، زۆر زوو كەوتە پەراوێزەوە و ناوی لە نێو ناواندا نەما.
هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كەمترین زانیاری سەبارەت بە ژیان و بەرهەمەكانی ئەم ژنە هونەرمەندە بەردەست بێت و زانیارییەكان سەبارەت بە ژیانی ئەو تەنیا پشت بە هەندێك گێرانەوە ببەستێ
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای