ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هاوناز بەهەستێكی جوان بینی ژنانەوە زانكۆ رەنگ دەكات

میهری: هەڵەبجە
هاوناز هاشم كارە بەكارەهونەرییەكانی سەر دیواری زانكۆی هەڵەبجە دەنەخشینێت تاوەكوو خوێندكاران یادگارییە وێنەی لە تەنیشتەوە تۆمار بكەن.
كچە وێنەكێش و فەرمانبەر هاوناز هاشم پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ خوێندن تەواو دەكات لە بەشی هونەری پەروەردەی زانكۆی سلێمانی، لە ئیستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆیەكانی زانكۆی هەڵەبجە و پاش ئەوەی هەست دەكات دیواری زاكۆ سپیەو هیچ رەنگێكی تیادانیە هەرجارە و بەشێكی زانكۆكەی بە كارە هونەرەیەكانی دەڕازێنێتەوە.
هاوناز باس لەوە دەكات كە رۆژانە پاش ئەوەی ئیشە ئیداریەكانم تەواو دەكات، خۆی بە كارە هونەرەیەكانەوە سەرقاڵدەكات و هەركارێ‌ پەیوەندی بە هونەری وینە كیشانەوە هەبێت دەیكات و وەك خۆی دەلێت” حەز ئەكەم دیوارەكانی زانكۆ رەنگاو رەنگ بكەم و پێمخۆشە دیوارەكان رازاوەبن”.
سەبارەت بە بیرۆكەی كارەكەی هاوناز ووتی” هەستم كرد رۆژانە خوێندكاران لە پاڵ یەكێك لە كارەكانم ێنەی زۆریان دەگرت بۆیە بریارمدا زانكۆ رەنگاو رەنگ بكەم”.
هەروەها باسی لەوە كرد كە كارەكانی پەیوەندیان بە خویندكاران و خوێندنەوە هەیە وەك دانانی كتیب و قەڵەم و تاوەكوو زیاتر هانی خوێندكاران بدات بۆ خوێندنەوە.
هاوناز وتی” زانكۆ ماڵی دووەمی منە و پێویستە گۆرانكاری تیا بكەم. نیوەی ڕۆژەكەم لێرە بەسەر دەبەم بۆیە بە پێویستم زانی گۆرانكاری بكەم دوو تابلۆی سەردەمی خویندكاریم هینا و پاش ئەوەی كاردانەوەمان بینی لەسەر دیواری زانكۆ وردە وردە دەستم كرد بە كاركردن”. هەروەها وتیشی” هەموو ژنێك شتێك لە ناخیدایە كە جوان و سەرنج راكیشە و ژیان جوان دەكات. بۆیە پێویستە ژنان ئەوەی هەیە لە ناخیان نەیهێڵنەوە و كاری پێبكەن و بتوانن ژیان جوان بكەن”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ