ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لقی سلێمانی یەكێتی ژنان كۆڕێكی تەندروستی بۆ ژنانی ئازادی رێكدەخات

ندی حەمەرووف: سلێمانی
لەچوارچێوەی پرۆژە تەندروستیەكانیدا لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لە گەرەكی ئازادی شاری سلێمانی كۆڕێكی تەندروستی تایبەت بەنەخۆشییەكانی ژنان رێكخست.
ئەمرۆ لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لە گەرەكی ئازادی شاری سلێمانی كۆڕێكی تەندروستی بۆ (دكتۆرە راز) پسپۆری نەخۆشیەكانی ژنان رێكخست. لەو كۆرەدا كە ژمارەیەك لەژنان وكچانی ئەو گەرەكە ئامادەی بوون دكتۆرە راز باسی لەو نەخۆشییانە كرد كە بەتایبەت رووبەرووی ژنان دەبنەوە و هۆكار و چۆنێتی خۆپارێزی بۆ ژنانی ئامادەبوو خستە روو. كۆرەكە بەچەندین پرسیاری ئامادەبووان و روونكردنەوە كۆتای هات.
ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو خزمەتە بەردەوامەی لقی سلێمانیدایە كە لەرێگەی كۆمیتەكانەوە پێشكەش بەژنانی گەرەكەكانی ناو شاری سلێمانی دەكات.

هاوشێوە

ڤیدیۆ