Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

ژنە مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان دەگاتە یەكێك لەزانكۆكانی ئەمریكا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنە مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان دەگاتە یەكێك لەزانكۆكانی ئەمریكا

هاوژین شكور: گەرمیان
فرمێسك عوسمان رەحیم هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لەئەدەبی ئینگلیزی لەزانكۆی سلێمانی و مامۆستا لە بەشی ئینگلیزی زانكۆی گەرمیان. بەهۆی خواستەكانی لەكاروباری سیاسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەكاندا گەیشتە ئەمریكا بۆ تەواوكردنی خوێندن.
ئەو مامۆستایە وەك خۆی باسیدەكات لەڕێگەی (سكۆلارشیپ فوڵبرایت) كە ساڵانە حكومەتی ئەمریكا لە ڕێگەی كونسڵخانە و باڵیۆزخانەكانیانەوە ڕایدەگەیەنێت، توانیویەتی ببێت بە یەكێك لە براوەكانی ئەو پێشبڕكێ‌ ئەكادیمیە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و دەرفەتی خوێندی ماستەری وەرگرتووە لە بەڕێوەبردنی جیهانی و ئاسایشی مرۆیی .
مامۆستا فرمێسك باسی لە گەشتەكەی كردوو ووتی” لەمانگی( ٧ )ی ئەمساڵەوە لە ئەمریكام، گەشتەكەم بە پرۆگرامێكی ئەكادیمی لە زانكۆی وێست ڤەرجینیا دەستپێكردوو ئێستاش لە زانكۆی (ماسە چوسێتس بۆستن)م لەویلایەتی ماسەچوسێت دەخوێنم”.
هەروەها باسی لەوەشكرد كە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر خەڵك بەشداری دەكەن لە پرۆگرامی فوڵبرات، وتیشی” پێموابێت لە كوردستان تەنها( ٣ )كچ بۆ ساڵی ٢٠٢٣وەرگیراوە”.
لەبارەی چۆنێتی پرۆگرامەكەوە كە خۆی تێدا دەخوێنێت ووتی” من بەشی بەڕێوەبردنی جیهانی و ئاسایشم هەڵبژاردووە، وەك خولیایەكی خۆم بۆ ئەو بەشە، چونكە پرۆگرامەكانی بە تەواوی گرنگن بۆ تێگەشتن لە سروشتی پەیوەندییەكان و بەڕێوەبردنی جیهانی و ڕۆڵی وڵاتان، هەروەها بەشێكێ پرۆگرامەكەم لەسەر دەستەبەركردنی ئاسایشی مرۆییە، وەك ئاسایشی نەتەوەیی، ئاسایشی ژن، ئاسایشی خۆراك، وە چەندەها كێشە و ململانێی دیكە كە ڕۆژانە و بەبەردەوامی لە كوردستان و عێراق ڕووبەرووی خەڵك دەبێتەوە”.
پرۆگرامی فوڵبرایت پرۆگرامێكی زۆر گرنگی حكومەتی ئەمریكایە، ساڵانە لەڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە چەندین خەڵكی بەهرەمەند و بە باكگراوندی فكری جیاواز ڕوو لە زانكۆكانی ئەمریكا دەكەن و ئاشنای كلتور و زمان و ژیانی ئەكادیمی زانكۆكانی ئەمریكا دەبن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ