ئەمڕۆ ١٨ ساڵ تێپەڕ ئەكات بەسەر كۆچی دوای خەباتكارێك و هونەرمەندێكی شۆخ و دەنگخۆشی كورد مەرزیە فەریقی
ئەو ژنەی لەپێناوی ئازادیخوازی ویەكسانی وكۆتایی هێنان بە زوڵم و توندو تیژی سەر ژنان چەندین گۆرانی و سرودی نیشتیمانی چڕی..
ئەم دەنگە گەر لە ئاسمانی هونەری كوردی نەبێت وەك ئەوە وایە بە شەو بڵێیت :
بامانگ دەرنەكەوێ و
بەڕۆژ بڵێیت تیشكی خۆر هەر ناگەڕێتەوە
مەرزیە فەریقی ساڵی ١٩٥٨ لەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و
هەر لەتەمەنی هەرزەكارییەوە هەست بە ناداتپەروەری دەكا وئاوێتە بە تێكۆشانی سەختی بەرزی و نشێوی لە پێناوكورد بوون
دەبێت
تا ساتەكانی ماڵئاوایش بە حەسرەتی دووری لە نیشتیمان و نەتەوەكەی چاوی پڕئومێدی لێك ئەنێت
مخابن لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٠٥ لە سوید و بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی دەكات ودەگەڕێندرێتەوە باشوری كوردستان و لەشاری سلێمانی ئەسپاردەی خاك دەكرێت.
لەیارەوە
لەشۆخ و شەنگی پارەوە
لەڕازی پڕ نیهانی یا
لەگەڵ شنەیی بەیانی یا
پەیام لەیاری جوانەوە
گەیشتە لام
.
بەرامەکەیی
گوڵاوی باخی نامەکەیی
کە ئاوی زیندەگانی یا
شەرابی کامەرانی یا
گوڵی هیوایی ژیانەوە
گوڵی هیوام
.
چ نامەیێ ، چ پەنجەیێ ، چ خامەیێ
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە
خەفەت لەبیر ئەباتەوە
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام
” ئەحمەد هەردی “
ئامادەكردن/ ترێ محمەد