هاوژین شكور : گەرمیان
لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانی كوردستان ئەمرۆ لە بارەگای لقەكە كۆبونەویەكی تایبەتیان رێكخست بۆ دەستنیشان كردنی ئەو كێشانەی رووبەرووی ژنان دەبنەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەشێك لە كادرانی لقی گەرمیان ئامادەی بوون باس لە كێشەكانی ژنان كرا و تیشك خرایە سەر ئەركی رێكخراوەیی لە بەرامبەر ئەو كێشانەدا و چۆنێتی رووبەروو بوونەوەی هەر رووداوێك و كێشەیەك كە رۆژانە ژنان دووچاری دەبنەوە.
خاتوو(شكرییە غەفور ) لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی ژنان ووتی” ئامانج لەم كۆبوونەوانە گەیاندنی زانیاری و هۆشیاری زیاترە بۆ ئەندامانی لق و كۆمیتەكانمان تا بزانن ڕوژانە چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ كەیسەكانی تایبەت بەژنان بكە بە ئاراستەی چارەسەركردنیان”.
هاوكات هەر لەنێو بارەگای لقەكەدا بەسەرپەشتی خاتوو (جوان غالب عەلی)ئەندامی لقی گەرمیان خولێكی دروومان بۆ ژنانی شاری كەلار كرایەوە كە ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای