تریفە حسن: تەوار
لقی كەركوك یەكێتی ژنانی كوردستان لەڕێگەی كۆر ِو سیمینارەوە پشتیوانی ژنانی و كچانی شارەكە دەكات و بەهاوكاری ڕێكخراوی ئەتیاف و كۆمیتەی ڕێكخستنی یەكێتی لەگەرەكی كوردستان بۆ جاری دووەم لەسەر داوای ژنانی شارەكە خولێكی دروومان دەكاتەوە.
خاتوو دیمەن بەرزنجی لێپرسراوی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان بە تۆری میدیایی تەواری ڕاگەیاندن” كە ئەمە بۆ دووەمجارە لەسەر داواكاری ژنان خولی دوورمانیان بۆ بكەینەوە بە هاوكاری رێكخراوی ئەتیاف و كۆمیتەی ڕێكخستنی گەڕەكی كوردستان.
هەروەها دیمەن خان باسی لەوەكرد كە لەچوارچێوەی خولەكەدا بەبەشداری خاتوو (سێوە) لێپرسراوی بەشی كۆمەڵایەتی دوو كۆڕمان بۆ سازكردن، كە تایبەت بوون بە بواری (تەندروستی و متمانەبوونی ژنان و باوەڕبوون بە خود) لەم خولەدا خۆیان فێری دیزاین و دوورینی جل و بەرگ دەبن. خاتوو دیمەن وتیشی” ژنان ئەگەر متمانەی تەواوتیان بەخۆیان هەبێت ئێمەش دەتوانین هاوكاریان بین تا هەلیكاریان بۆ بڕەخسێت و لە وەرزەكاندا هەفتەبازاڕیان بۆ بكەینەوە بۆ بەرهەمەكانیان، تا بتوانن خێزانێكی تەندروست بژین”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای