بەهەستێكی ژنانەوە و بەزمانی گۆرانی مەرزیە دەڵێت” لەو رۆژەوە كە چاوم بەدنیا هەڵهێنا دەردوو پەژارەو كەسەرم بۆ دایكی داماوم هێنا”
لەدیدارێكیدا بۆ بەرنامەی تەوار كە بەرنامەیەكی رۆشنبیری یەكێتی ژنانی كوردستان بوو لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانەوە پێشكەش دەكرا. هونەرمەند مەرزیە فەریقی یەكێك لەبەرهەمەكانی خۆی دەكاتە دیاری بۆ ژنانی كوردستان.
لە دیدارەكەدا هونەرمەندی كۆچكردوو دڵخۆشی خۆی بۆ پێشكەوتن و ئەزموونی ژنانی باشوری كوردستان دەردەبڕێت و یەكێك لە گۆرانیەكانی دەخوێنێت كە بەتایبەت بۆ ژنی كوردی وتووە. لەو دیدارە كۆمەڵاتی و فكری و هونەریدا مەرزیە باس لە كێشەو و گرفەتەكانی بەردەمی ژنان دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینە بەو هەنگاوانەی ژنانی باشوری كوردستان لە وبوارانەدا هەڵیان گرتووە. لە كۆتایی دیدارەكەشدا نوێترین بەهەمی هونەری خۆی پێشكەش دەكات و وەك خۆی دەڵێت” لەگەڵ گەرانەوەم بۆ سلێمانی گۆرانیەكم هێناوە كە وادەزانم ملیۆنەها ژنی كورد لە ناو ئەو گۆرانیەدا ئەبینەمەوە وەك هەدییەك بۆ ژنان ئەگەر لیم قبوڵبكەن” هەزاران سڵاو بۆ گیانی پەپولە ئاسای مەرزیەی فەریقی
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای