شه‌هێن ره‌سوڵ: په‌یامنێرى ته‌وار
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه خزمهتگوزاریهکانیدا یه‌کێتی ژنانی کوردستان له‌قه‌زای خه‌لیفان کۆتایی خولێکى راهێنانى دروومانى راگه‌یاند که له‌ماوه‌ی مانگێکدا به‌رێوه‌چوو.
کۆمیته‌ی ژنانى خه‌لیفان سه‌ر به‌لقی سۆرانی یه‌کێتی ژنانی کوردستان کۆتایی به خولێکی یه‌ک مانگی هێنا که بۆ راهێنان و فێربوونی دروومان کردبویانه‌وه و له‌و خوله‌دا ژماره‌یه‌ک له ژنان به‌شدارییان تێدا کردوو له‌ماوه‌ی خوله‌که‌دا جگه له‌وه‌رگرتنی زانیاریه‌کان له‌سه‌ر شێوازه‌کانی بڕین و دورینی جل وبه‌رگ له رووی رۆشنبیریشه‌وه له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ به بواری په‌روه‌رده و یاسای چه‌ندین رێنمایی درایه به‌شدار بووان و له‌کۆتایشدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامی لق و به‌شی پیرۆژکانی لقى سۆرانه‌وه بڕوانامه به‌شداربوون درایه سه‌رجه‌م ژنانی خوله‌که.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای