Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
یەكێتی ژنان لەكەلار كۆبوونەوەی لقەكانی گەرمیان رێكدەخان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتی ژنان لەكەلار كۆبوونەوەی لقەكانی گەرمیان رێكدەخان

هاوژین شكور- نیان سەلام: گەرمیان
لەچوارچێوەی پرۆژەی رێكخستنەوەی كاروباری رێكخراوەیی و لق و كۆمیتەكاندا ئەمرۆ لەقەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان یەكێتی ژنانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی فراوانی رێكخست.
لەنێو بارەگای لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانی كوردستان و بەسەرپەرشتی (خاتوو گوڵزار تایب سەرپەرشتیاری لقەكان و خاتوو منیرە ئەبوبكرلێپرسراوی بەشی ئامار و خاتوو لەیلا عبدووڵا لێپرسراوی لقی سلێمانی)و بەئامادەبوونی ئەندامانی لقی گەرمیان و لقی خانەقین و لێپرسراوی كۆمیتەكانی دەربەندیخان و ڕزگاری و كفری و دەوروبەری كۆبوونەوەیەكی فراوان رێكخرا و تێدا باس لەچۆنێتی كاركردنی لق و كۆمیتەكان و رێكخستنەوەی ئامار و پەیوەندیەكان كرا. لەگەڵ هەلومەجی ئێستای كوردستان و ئەو دۆخەی پێیدا تێدەپەڕێت لەوكۆبوونەوەیەدا چەندین سەرنج و پێشنیار خرایە روو بەمەبەستی رێكخستنی كاروباری رێكخراوەیی لەسنوری گەرمیان بە ئاراستەی خزمەتكردنی ژنانی ناوچەكە.
خاتوو( شكریەغفور)لێپرسراوی لقی گەرمیان ووتی” كۆبونەوەكە كارێكی زۆر باش بوو لەڕوی مەعنەوی و كارگێڕییەوە. لەداهاتودا هەوڵەكانمان چڕتر ئەكەینەوە بۆ كاری باشتر و داهاتویەكی گەشتر بۆ ژنانی گەرمیان”. لای خۆیشێوە لێپرسراوی كۆمیتەی ژنانی كفری خاتوو(لیلا حمەعزیزمحمد) ووتی” لەسنوری ئێمە ڕۆژانە زۆرترین كێشەی كۆمەڵایەتی دێتەلامان و هەوڵی چارەسەركردنیان ئەدەین. بەڵام كەموكورتیمان زۆر بوو بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی ژنانی كفری بكەین چەندین داوامان پێشكەشكرد بەوهیوایەی لەزووترین كات جێبەجێ بكرێت”.
هەروەها خاتوو(چنور احمد عزیز) لێپرسراوی كۆمیتەی ژنانی گەرمیان دەڵێت” كۆبوونەوەكە لە كاتێكی گونجاودایە و هیوادارم سەرنج و داواكاریەكانمان بەهەند وەربگیرێت بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی زیاتر پێشكەشی ژنانی ناحیەی ڕزگاری بكەین”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ