تریفە: سلێمانی
لە نێو ئاڵوگۆڕە كارگێرییەكانی سلێمانیدا ئەمرۆ خاتوو شاناز بەدران بووە بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی.
لەرێوڕەسمێكی تایبەتی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەئیدارییەكاندا و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و سەرۆك بەش و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی خاتوو (شاناز بەدران) وەك بەرێوەبەری گشتی لەشوێنی (عەلی رووف)دەستبەكاربوو.
خاتوو ئەمەل جەلال لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە گەشتوگوزار بۆ هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی زۆر گرنگە، وەك چۆن لەم ساڵانەی دواییدا بەرەوپیشچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، لە داهاتوودا فراوانتر دەبێت، پێویستە بە دڵسۆزی و بە ئەمەكەوە كار لە سێكتەری گەشتوگوزار بكرێت، ئەم گۆڕانكارییە درێژەپێدەری ئەو خزمەتانە دەبێت كە لە ڕابردوودا كراوە و توانراوە سەرنجی گەشتیاران بخرێتە سەر شوێنە گەشتیارییەكانی شاری سلێمانی.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای