ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە چەمچەماڵ دەستپێدەكات

بەدروشمی( بەرەو ئارامی تاك)لە شارۆچكەی چەمچەماڵ گەورەترین چالاكی هونەری دەستیپێكرد و شانۆكارانی باشوری كوردستان و رۆژەهەڵات بەشداری تێدا دەكەن.
بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و بەرێوەبەرە گشتیەكانی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و دهۆك و شانۆكارانی كوردستان. ئەمڕۆ خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە شارۆچكەی چەمچەماڵ دەستیپێكردوو لە ماوەی سێ رۆژدا تیپە بەشداربووەكان بەرهەمەكانیان نمایشدەكەن.
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا چەندین گروپی شانۆیی لە هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان بەشداری دەكەن و بڕیارە لە رۆژانی فێستیڤاڵدا جگە لە نمایشی شانۆیی چەندین چالاكی دیكەی هونەری و ئەدەبی پێشكەش بكرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ