نور حمید: كەركوك
ئەمرۆ لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان كۆتایی بەخولێكی راهێنانی ژنان هێنا كە بەهاوكاری كۆمیتەی رێكخستنی قەرەهەنجیر كرابوویەوە.
لە ماوەی رابردوودا لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان لە سەرداوای ژنانی ناحیەی قەرەهەنجیر و بەهاوكاری كۆمیتەی رێكخستنی قەرەهەنجیر خولێكی فێربوونی دروومانی بۆ كۆمەڵێك كچ و ژنی ناحیەكە كردەوە، فێرخوازان بەگەشبینیەوە بەشداریانكرد و سەركەوتوانە توانیان بڕوانامەی فێربوون بەدەست بێنن، هەرلەمیانەی خولەكەدا خاتوو (دیمەن محمد) لێپرسراوی لقی كەركوكی یەكێتی ژنان كۆڕێكی بۆ بەشداربووان رێكخست و باسی لە ڕۆڵی ژن و توانای ژنانی كورد كرد لە رووی دەستڕەنگینیەوە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای