ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نیان خاوەن پێداویستی تایبەت و ئیرادەیەكی بەهێزە

ئا: تریفە
خاتوو نیان كچێكی خاوەن پێداویستی تایبەتە. بە هاوكاری عەرەبانەكەی ڕێدەكات، خاوەن كار و داهاتی تایبەت بە خۆیەتی و دۆخی تەندروستی نیان نەبۆتە هۆی وەستانی و لە هەوڵەكانی بۆ ژیانكردن بەردەوامە، نزیكەی دە ساڵە لە وڵاتە ئەوروپیەكانەوە براندە تایبەتەكان دەهێنێتە كوردستان و لە دووكانەكەیدا بە ڕێگەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ وگەیاندن دەیانفرۆشێت.

لە دیداریكی رۆژنامەوانیدا بۆ سایتی تەوار خاتوو نیان عەبدووڵا مامەند دەربارەی ئەزمون و توانا و ئیرادەی خۆی ووتی” ‎سەرەتایی كاركردنم وەك بەڕێوبەری دایەنگەیەك بوو بۆ ماوەی ٥ ساڵ دواتر دەستمكرد بە كاری سەربەخۆی خۆم و لە ئێستادا خاوەن ئیشێكی سەربەخۆی خۆمم و دووكانێكی جوانكاری خانمانم هەیە كە بابەتەكانم لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا دەهێنم ولە ڕێگەی فروشتنی راستەوخۆ وگەیاندنەوە دەیانفرۆشم ”. ئەگەرچی نیان نەچۆتە قوتابخانە بەڵام زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش دەزانیت لەم باریەوە نیان دەڵێت” حەزوو خولیایەكی زۆرم هەبوو بۆ فێربوون لە بەرئەوەی نەچوبوومە قوتابخانە بۆیە بە هاوكاری خێزانەكەم و بە توانای خۆم توانیم فێری خوێندنەوە و نووسین بووم و فێری زمانی عەربی و ئینگلیزییش بووم”.
نیان بەداخە بۆ ئەوانەی وەكوو خۆی ژیان دەكەن و دەڵێت” بەداخەوە ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هیچ ڕوویەكەوە لە كوردستان باش نییە. بۆ نموونە لە بواری داراییەوە لە بواری هاتووچۆو گواستنەوە تا ئێستا زۆربەی بینا و شوێنە گشتیەكان و شەقامەكان گونجا و نییە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت”.
لەگەڵ گلەییەكانیشدا نیان ووتی”هیوادارم هەموو مرۆڤێك خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزبێت بۆ سەركەوتن. چونكە سەركەوتن پێویستی بە ئیرادەیەكی بەهێزە نەك جەستەیەكی ساغ”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ