میهرەبان: هەڵەبجە
لە چوارچێوەی پرۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخشدا و لە پێناو كلتوری خۆبەخشی و خزمەتكردن گروپی خۆبەخشی هاوار دەست بە سەوزكردنی گوندەكانی كوردستان دەكەن.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجە پڕۆژەی گەنجانی خۆبەخش ڕاگەیەنرا كە مەبەستیان نۆژەنكردنەوەی سەرچاوە ئاویەكان و سەوزكردنی گوندەكانە. سوزان فەرەج سەرپرشتیاری گەنجانی خۆبەخش تایبەت بەسایتی تەوار ووتی” لە پێناو سەوزتركردنی كوردستان و پاراستنی خاك و ئاومان لە فەوتان بە سێ قۆناغ پرۆژە خۆبەخشیەكەمان دەستپێكردووە. قۆناغی یەكەم بوژاندنەوە و نۆژەنكردنەوەی سەرچاوە ئاویەكانە و قۆناغی دووەمیش ناشتنی دووسەد نەمامی بەردارە و قۆناغی سێیەم پێدانی درەختە بەخاوەون ماڵەكان تاوەكوو ڕێژەی سەوزایی زیاتربێت و گووندەكانمان ببن بە گوندی گەشتیاری”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای