ئامادەكردنی: هاوژین شكور
یەكەمینجارە ژنێكی كورد لە وڵاتێكی ئەوروپی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید دەكرێت. میدیاكانی هۆڵەندا بڵاویانكردوە، سبەی (دیلان یەشلگوز ) وەك یەكەم ژنی كورد لە هۆڵەندا لە كۆنگرەی پارتی ئازادی و دیموكراسی وڵاتەكەی بە فەرمی وەك سەرۆكی پارتەكە و كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاردەكرێت.
دیلان یەشیلگۆز كەسی دووەمی ناو پارتی گەلی هۆڵەندایە بۆ ئازادی و دیموكراسی و لە ئێستادا وەزیری دادی ئەو وڵاتەیە. لە 18ی حوزەیرانی 1977 لە ئەنقەرە لە خێزانێكی كوردی دێرسیمی لە دایكبووە. لە منداڵییەوە كۆچی كردووە بۆ هۆڵەندا. لە ساڵی 2014 تاوەكوو 2017 بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئەمستردام. پێش ئەوەی ببێتە وەزیر، لە 2017 تاوەكوو 2021 ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا بووە.
دیلان لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2017دا، بە پەرلەمانتار هەڵبژێردرا، بەهۆی لێهاتوویی و چالاكبوونییەوە، لە كاری پەرلەمانتاریدا، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا، پارتەكەی بەربژێری كرد بۆ پۆستێكی وەزاری لە كابینەی نوێدا.
دیلان لە زانكۆی ئەمستەردام بڕوانامەی لە زانستی كۆمەڵایەتی و كولتووری بەدەستهێناوە، هەر لە سەرەتای ژیانی سیاسییەوە پەیوەندی بە پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموكراسی كردووە، كەسێكی چالاك بووە لە ناو پارتەكەیدا. لەساڵی 2014 تا 2017 لەسەر لیستی پارتەكەی بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئەمستردام هەڵبژێردراوە، راوێژكاری لیژنەی ئاسایش بووە لە ئەنجوومەنی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری جێبەجێكاری شارەوانی ئامستەردام.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای