Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

بەناز لە رێگەی گوڵەمێخەكەوە خزمەتی ژنان دەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەناز لە رێگەی گوڵەمێخەكەوە خزمەتی ژنان دەكات

هاوژین شكور: گەرمیان
بەناز یەكەم ژنە گەرمیانیە كە لە یەكێتی ژنانی گەرمیانەوە وەك خاوەن پێداویستیەكی تایبەت دەبێتە خاوەن رێكخراوی خۆی بەناوی ڕێكخراوی گوڵە مێخەك بۆ پەرەپێدانی تواناكانی ژنان لە گەرمیان.
خاتوو بەناز احمد عزیز تەمەن ٣٤ساڵ كە خاوەن پێداویستی تایبەتە و یەكێكە لە كچە چالاكەكانی گەرمیان و لە چەندین وێسگەوە خزمەتی ژنانی كردووە و لە ئێستادا جگە لە كارەكەی خوێندكاری بەشی ئایتی پەیمانگەی كەلاری تایبەتە. وەك خۆی باسی دەكات ئەندامی لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانی كوردستان بووە و لە رێگەی یەكێتی ژنانەوە سەرپەرشتی چەندین خولی دروومان كردووە هەر ئەوەش وایكردووە بیر لەوەبكاتەوە كە خۆی رێكخراوێك دامەزرێنێت و لەو رێگەیەشەوە خزمەت بەژنان بكات.
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ تۆری میدیای تەوار بەناز ئەحمەد بەرێوەبەری رێكخراوی گوڵە مێخەك باسی لە ئەزموونی خۆی و چۆنیتی دامەزراندنی گوڵەمێخەك كردوو ووتی” ماوەی نۆ ساڵە كاری دەستی دەكەم و ماوەی شەش ساڵیشە گڕووپێكی دەستڕەنگینیم دروستكردووە كەپێكهاتووە لە( ٤٠)كچی دەستڕەنگین. لە ئێستادا سەرۆكی ڕێكخراوی گوڵە مێخەكم”.
هەروەها باسی لە كاركردنی خۆی كرد لە یەكێتی ژنان و ووتی” سەرەتا ئەندامی لقی گەرمیانی یەكێتی ژنان بووم، لەوێ بەشداری خول و سیمینارەكانم ئەكرد و سەرپەرشتی چەند خولێكی دوورمانم كرد، دوای ئەوە بڕیارمدا یەكەم ژنبم وەكوو خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێكخراوێك دروستبكەم و خۆم سەرپەرشتی تەواوی كار و چالاكیەكانی بكەم. ئەوەبوو ڕێكخراوەكەم دروستكرد بەناوی ڕێكخراوی (گوڵە مێخەك بۆ پەرەپێدانی تواناكانی ژنان) لە گەرمیان ئەم ڕێكخراوە بۆخزمەتكردنی ژنانە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان”.
بەناز باسی كارەكانی لە گوڵە مێخەك كردوو دەڵێت” ڕێكخراوەكەمان زۆرترین كار و چالاكیمان هەیە لە هەموو شارەكاندا و بەشداری فێسیڤاڵی هەناری هەڵەبجە و هەموو فێستیڤاڵەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ هەورامان و شارەزوور و قەزای كفری كردووە”.
باسی لەوەش كرد كە بەهاوبەشی كە چەندین خولی دروومانیان بۆ ژنان كردۆتەوە و بە هاوكاری رێكخراوێكی ئەڵمانی مەكینەی خەیاتیان بەسەر كەس وكاری ئەنفال و شەهیدان لە گوندەكان دابەشكردووە و لە ئێستاشدا بەردەوامن لە كار و خزمەتكردنی ژنانی ناوچەكە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ