سارا نامۆ كچە فۆتۆگرافەری شاری سلێمانی بەشداری پیشانگەیەكی فۆتۆگرافی نێودەوڵەتی دەكات لە وڵاتی پۆڵۆنیا”.
فۆتۆگرافەر سارا نامۆ كە لە ماوەی رابردوودا سەرپەرشتی پرۆژەی بە ئەرشیفكردنی گەرەكە دێرینەكانی سلێمانی دەكرد بەشداری لە پیشانگەیەكی فۆتۆگرافی دەكات لە شاری وارشۆی یایتەختی ولاتی پۆلۆنیا وەك بەشێك لە پڕۆژەی( ALCITfem ) لە وێنە باوەكاندا، كە بەزۆری لەلایەن فۆتۆگرافە بیانییەكانەوە گیراوە.
سارا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆیەوە لە تۆری كۆمەڵاِتی فەیسبوك باس لەوە دەكات كە” لە رابردوودا و لە رێگەی فۆتۆگرافەرە بیانیەكانەوە كورد و ژنانی كورد بە زۆری بە شێوەیەكی كۆنەپەرستانە نیشان دراون – وەك قوربانی شەڕ یان توندووتیژی(ناوخۆیی). ئەم پیشانگەیە هەوڵێكە بۆ پیشاندانی ژنانی كورد بە شێوازێكی جیاواز – وەك چالاك، كارامە، كاركەر – وەك فۆتۆگرافەرە كوردەكان دەیانبینن. هەروەها دەڵێت” پیشانگەكە وێنەی ژنانی هەموو تەمەن و ناوچەكانی نیشتەجێبووی كوردستان لە خۆدەگرێت. ئەوان كاری جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن – بە مووچە و چ بێ مووچە – لە هەنگەوانان، سیاسەتمەداران، كیك بۆ كسێران، پارێزەران، كرێكارانی وەرزی و بەڕێوەبەرانی بانكەوە. ژنان لێرەدا لە شوێنی كارەكەیاندا نیشان دەدرێن – لە ماڵەوە، لە دەرەوە، لە مەیدان، لە كارگە، ئۆفیس یان تاقیگە. هەموو وێنەكان لەلایەن فۆتۆگرافەرە كوردەكانەوە گیراون كە داوای لێكدانەوەی خۆیان بۆ بابەتەكە كراوە”.
فۆتۆگرافەرانی بەشداربووی پیشانگەكە لە هەرچواربەشی كوردستانەوە پێكهاتوون لە (فاتمە چەلیك، نێگار كەمانگەر، ئەنجێل ئیستێك ئالجو، ژیلاكەریمیان، نورەی ئەتماجا، هاتیجە دەمیر كایا، سارا نامۆ، بێریڤان متیار، تەوار عادل، سونا پەرلاك، شەرارە فەرزی، خبات ئیبراهیم.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای