بە گەرمی پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین. هیوادارین سەركەوتنی ئەم كۆنگرەیەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا ببێتە مایەی تەبایی و یەك هەڵوێستی و بەردەوامی لەسەر ڕێبازەكەی سەرۆك مام جەلال. بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و چارەسەری كێشە و قەیرانەكان و بەهێزكردنی پێگەی كورد بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلی كوردستان.
یەكێتی ژنانی كوردستان
1-10-2023