Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

ئارێز فەرهەنگ خەونی ئەوەیە براندێكی تایبەت بەخۆی دروستبكان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئارێز فەرهەنگ خەونی ئەوەیە براندێكی تایبەت بەخۆی دروستبكان

میهرەبان: هەڵەبجە
‎ئارێز فەرهەنگ دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و لە ئیستادا مامۆستای ئینگلیزیە لە ڕێكخراوی كەم ئەندامان. بەڵام جگە لە كاری مامۆستایی ماوەی دووساڵە خەریكی كاری هونەری دەستڕەنگینی و چنینە.
ئارێز باس لەوە دەكات” كە سەرەتا وەك خولیایەك دەستی بەم كارە كردووە. بەڵام ئێستا وەك پیشەیەك سەیری دەكات و ئەو بەرهەمانەش دروستیدەكات توانیویەتی لەگەڵ وەرزەكان بیگونجێنێت”.
سەبارەت بەو بابەتانەی دروستیدەكات ووتی” جل و بەرگ و جانتا و یاری منداڵان خواستێكی زۆریان لەسەرە و سەرجەمیان لە ڕێگەی ئۆنلایەنەوە پێشانی بینیەرەكانی دەدەم و زۆرینەی كارەكانم لە رێگەی ئۆن لاینەوە رادەپەرێنم و هەوڵدەدەم لە داهاتوودا بیكەمە براندی تایبەت بەخۆم”.
ئارێز فەرهەنگی دەسترەنگین نایشارێتەوە كە هێشتا ماوەی دوو ساڵە كاردەكات و ‎لە ئێستادا كاركردنی بە شێوەیەكی ناوخۆیە و تاوەكوو ئێستا نەیتوانیوە بیكات بە براند، بەڵام پلانی داناوە و كاری لەسەركردووە بۆ ئەوەی بتوانێت مۆركێكی تایبەت و جیاوازی هەبێت و شێوازی كاركردنی جیابێت.
هەروەها ووتیشی” لە هەڵەبجە چەندین خانم هەن كە كار ئەكەن و ئەبێت بەرهەمەكانیان لە كەسیتر نەچێت و بۆیە هەریەك بەرهەمی ماڵان یان دیكۆراتی ناوماڵ و هەوڵەكانمان تاكە كەسین سەرجەممان لە ماڵەكان و ژورەكانی خۆمانەوە دەستمان پێكردووە”.
‎سەبارەت بە ناساندنی بەرهەمەكانی ئارێز فەرهەنگ سۆشیال میدیا بە هۆكارێكی باش دەزانێ‌ كە بەرهەمەكانی بناسینێت بە بینەر و داواكاریەكان لە وێوە وەردەگرێت و هەرلەوێشەوە فیدباكی داواكارەكان وەردەگرێت.
ئارێز دایكی بە هۆكاری سەركەوتنەكانی دەزانێت وەك خۆی دەڵێت” ‎دایكم هۆكاربوو بۆ ئەوەی تەقەڵەكانم ڕێك و جوانبن سەرەتای دەستكردنم بەكاری درورین و چنین لە منداڵی سەیری دەستی دایكمم دەكردوو پاشان لە رێگەی سۆشیال میدیا و تۆرەكۆمەڵایەتیەكانەوە گرنگی زیاترم بەكارەكەمدا و بەڵكوو داهێنانیشم تیاكرد تاوەكوو كارەكانم وردتر و جوانترببێت”.
‎ئارێزی دەست و پەنجە رەنگین هەوڵیداوە لە رێگەی هاوڕێكانییەوە بەرهەمەكانی سنوری هەریمی كوردستان ببڕێت و بەردەوام لە گەشەكردندایە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ