تایبەت: بەسایتی تەوار
بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسكۆ لە بینای پارێزگای سلێمانی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی وۆركشۆپی (پڕۆژەی نەغمە سەرنجەكان) (ڤۆیس نۆتس) بەڕێوەبرد.
پرۆژەیەكە لە لایەن دكتۆر سارا جاكسن مامۆستای ئەدەبیات لە زانكۆی نۆتینگهامی بەریتانیاوە پێشكەشكرا، كە پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان سلێمانی و نۆتینگهامە، وەك دوو شاری ئەدەبی یونسكۆ.
لە وۆركشۆپەكەدا چەند شاعیرێك بە شێوازێكی هەمەڕەنگی بەشداربوون كە زۆرینەیان لە ژنانی شاعیر و نوسەر پێكهاتبوون لەوانە (ترێ محمود، بەناز كوێستانی، شیلان محمد، شەیدا مەعروف، سارای پاییز، سارا پشتیوان ) لەو ۆركشۆپەدا بەشداربووان سەرنجی خۆیان لەسەر پرۆژەكە خستە روو.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای