هاوژین شكور: گەرمیان
لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانی كوردستان بەمەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی شێرپەنجە كە بۆتە مۆتەكەی ژیانی خەڵك كۆڕێكی هۆشیاری تەندروستی بۆ ژنانی كەلار رێكدەخات.
ئەمڕۆ لە نێو بارەگای لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانی كوردستان بەشی تەندروستی كۆڕێكی هۆشیاری تەندروستی بۆ خاتوو (تاڤگە كەریم) پەرستاری گشتی رێكخست لە ژێر ناونیشانی (شێرپەنجەی مەمك) هۆكاری توشبوون و خۆپارێزی لەو نەخۆشییە.
شێرپەنجەی مەمك بە بڵاوترین جۆری شێرپەنجە دادەنرێت لە ناو ژناندا لە ڕووی ژمارەی تووشبوونەوە، بەڵام لە ڕووی هۆكاری مردن بەهۆی شێرپەنجەوە لە ژناندا بە دووەم جۆری شێرپەنجە دادەنرێت لە پاش شێرپەنجەی سییەكانەوە. ئەگەرچی تائێستا هۆكاری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بە تەواوەتی نەزانراوە، بەڵام لە هەندێك لە ژناندا هۆكاری ڕێخۆشكەر هەن بۆ ڕوودانی شێرپەنجەی مەمك. لەم كۆڕە تەندروستیەدا بەووردی باس لەو هۆكارانە و نیشانەكانی و چۆنێتی چارەسەر و خۆپارێزی بۆ ژنانی ئامادەبوو خرایە روو.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای