بە بەراورد لەگەڵ دوو ساڵی ڕابردوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لە پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 12 ساڵی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمکی لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە.
بە پێی ئامارەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 418 کەس لە پارێزگای سلێمانی تووشی نەخۆشییەکە بوون.
کە ساڵی ڕابردوو 495 و لە 2021یشدا 509 تووشبووی شێرپەنجەی مەمك تۆمارکراوە.؟
لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا لە 2015دا کەمترین ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە کە 334 کەس بووە

کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای