هاوژین شكور: تەوار
یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان لە توێژینەوەیەكی زانستیدا (دكتۆرە دێرین نەجات محەمەد) سەبارەت بە بەكارهێنانی پشكنینی خوێنی مایكرۆ(RNA)ە بۆ دیاریكردنی پێشوەختەی نەخۆشییەكی ترسناكی ژنانە بە ناوی( endometriosis) ببێتە خاوەنی خەڵاتی لۆریال.
دكتۆرە دێرین نەجات محەمەد پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی كلینیكاڵ بایۆكیمستری و سێڵ بایۆلۆجی لە لە بەشی كیمیای كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی، توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی خەڵاتی (لۆریال) وەربگرێت كە یونسكۆ دەیبەخشێت بەو ژنانەی كە دەتوانن لە زانستدا داهێنان بكەن. یونسكۆ راگەیاندووە كە لە مەودوا فەند و هاوكاری پێشكەشدەكات بۆ توێژینەوەكانی دكتۆرە دێرین نەجات.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای