میهرەبان: هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجە ماوەی دوو ساڵە كارگەیەكی دووبارە بەكار هێنانەوەی مادەی پلاستیكی دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنەوە تاوەكوو ئێستا ژنێك سەرپەرشتی ئەو كارگەیە دەكات.
شنیار یادگار مەولود دانیشتوی هەڵەبجەیە و دەرچووی بەشی ئەندازیاری كارەبایی زانكۆی سلێمانیە لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ سایتی تەوار باسی لە بیرۆكەی ئەم كارگەیە كردوو ووتی” بیرۆكەی دامەزراندنی كارگەی ڕیسایكلین لەلایەن دوو هاوڵاتی ئەوروپی بەناوی (ئۆون و دۆمنیك) كە بەرەگەز ئەلمَانی و سكۆتلەندی بوون پاش ئەوەی هاتنە هەڵەبجە ویستیان كارێك بۆ هەڵەبجە بكەن بە پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی وادی ئەڵمانی و هاوكاری ڕێكخراوی نوێ توانیویان شوێنەكە بخەنە سەرپێی خۆی و لە ئێستادا چەندین هەلی كاری رەخساوە و بەتایبەت بۆ ژنان و هەوڵیش دەدەین لە كارگەكەدا ئەو پلاستیكانەی لە هەڵەبجە بەكاردێت دووبارە لە هەڵەبجە بەكاری بهێننەوە بە شێوازێكی نوێ”.
لەلایەكیترەوە خاتوو شنیار باسی لەوەكرد بەرهەمەكانیان لە چیپێك دێن ئەو ووتی” بەرهەمەكانمان بریتین لە سەعات و كورسی و تەپلەك و ئینجانەی گوڵ، دەمانەوێت لە ڕێگەی بەشداریكردن لە ڤێستیڤاڵەكان بە پیشاندانی بەرهەمەكانمان داهاتمان هەبێت”.
باسیشی لە وەكرد ئامانجیانە هۆشیاری بڵاو بكەنەوەوە لە فرێنەدانی پلاستیكەكان و دووبارە بەكار هێنانەوەیان بۆیە بەردەوام هەلمَەتی هۆشیاركردنەوە و سیمیناریان هەیە و ڕێنمایی خەڵك دەكەن و سەبەتەی تایبەت بە پلاستیك دادەنێین و شوێنی پلاستیكەكان جیاكراونەتەوە و دووبارە بەكاری ئەهێنینەوە.
هەروەها وتیشی” بەگشیی توانیومانە سودێك بە هەڵەبجە بگەیەنین و پلانمانە وابكەین لە داهاتوودا شارەكە داهاتی سەربەخۆی خۆی هەبێت، داواكاریشم لە ژنان هەر كارێك هەیە بیكەن و هیچ كات درەنگ نیە بۆ دەستپێكردن و ئەتوانین بگەیتە ئامانج و لە هەموو كارەكان سەركەوتووبین”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای