Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
دكتۆرەیەكی ژنی زانكۆی سلێمانی دەبێتە باشترین توێژەری زانستی لەسەر ئاستی عیراق – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دكتۆرەیەكی ژنی زانكۆی سلێمانی دەبێتە باشترین توێژەری زانستی لەسەر ئاستی عیراق

سەیران محمەد: تەوار
تەنها یەك دكتۆری ژنی تێدایە و نۆ زانای بواری فیزیا و كیمیا و ماتماتیك و ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی وەك باشترین توێژەری بواری زانستی لە سەرئاستی عیراق دیاریدەكرێن.
دكتۆرە هێشوو سلێمان ڕەحمان لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ هەشت دكتۆری بواری زانستی وەك باشترین توێژەری زانستی لەلایەن زانكۆی (ستانفۆردی ئەمریكی)یەوە لەسەر ئاستی عیراق دەستنیشان كران كە پێكهاتوون لە (دكتۆرە هێشوو سڵێمان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە كۆلێجی پزیشكی، دكتۆر شجاع الدین و دكتۆر ئومێد و دكتۆر نزار لە بواری فیزیادا لە كۆلێجی زانست، دكتۆر خالید و دكتۆر كۆسار لە بەشی كیمیا و دكتۆر پشتیوان لە بەشی ماتماتیك، دكتۆر ئازاد و دكتۆر ئەحمەد لە بەشی ئەندازیاری.
لە بارەی ئەم دەستنیشانكردنەوە دكتۆرە هێشوو سلێمان بۆ ساتیی تەوار ووتی” دەستنیشانكردنەكە ساڵانە بۆ باشترین توێژەرانی هەموو وڵاتانی جیهان دەكرێت لە بوارە جیاجیاكاندا بە پێی پێوەری تایبەتی خۆیان بۆ ئەمساڵ خۆشبەختانە زۆرترین زانا بەر زانكۆی سلێمانی كەوتووە”
دەبارەی كاریگەری ئەم هەنگاوە لە بواری گەشەی زانستیدا لە كوردستان دكتۆرە هێشوو دەڵێت” لە ڕووی گەشەكردنی زانستییەوە زانكۆكانی هەرێم دەیسەلمێنێت كە كادری ئەكادیمی بەتوانای زانستی و ئاست بەرزی هەیە وەك زانكۆكانیتری جیهان، كە دەتوانن توێژینەوەی سەركەوتوو ئەنجام بدەن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی گۆمەڵگەكەیان وەك چارەسەری نەخۆشی و قەیرانی ئاو و كارەباو بەنداو ژینگە”.
هەر بەو بۆنەیەوە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی رێزلێنانی بەخشییە هەریەك لەو پسپۆرانەی لەو بوارانەدا توانیویانە سەركەوتن بەدەستبهێنن.
“دكتۆرە هێشوو سلێمان ڕەحمان”
لە ئێستادا وەك پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی كاردەكات. ئەو دكتۆرای لە زانستی خوێن و شیكاری نەخۆشییەكان لە زانكۆی پوترای مالیزیا بەدەستهێناوە بەنمرەی باڵا و پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆ بۆ ساڵی ٢٠١٤. بۆ ئەومەبەستە مەدالیای زێڕی پێبەخشراوە لە بواری شارەزاییەكانی لە زانستی نانۆیی پزیشكی (Nanomedicine) و تەكنەلۆژیای دەرمانسازی دژە شێرپەنجە بە بەكارهێنانی ماددەی چالاكی ڕووەكی. ناوبراو خاوەنی(155) توێژینەوەی ئاستبەرزە لە گۆڤارە دەرەكییە بەناوبانگەكان كە لەلایەن هەزاران توێژەری بیانی بەناوبانگ لە زانكۆ جیهانییە ئاست بەرزەكان بەكارهاتون وەك سەرچاوەی زانستی. هەروەها (8) پاكانەی داهێنانی بیانی هەیە لە بواری پسپۆڕییەكەی خۆیدا و بەشداری چەندین كۆنفرانس و وۆركشۆپی كردووە وەك پێشكەشكار وە هەروەها وەك پێداچوونەوەی ژمارەیەك لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەكان خزمەت دەكات و سەرۆكی هەڵسەنگاندنی گۆڤارە نێودەوڵەتییەكانە لە زانكۆی سلێمانی و لە ئێستادا سەرپەرشتی (5) خوێندكاری دكتۆرا دەكات.
دكتۆرە هێشوو بەهۆی توانا زانستییەكانییەوە ساڵانە مەدالیای رێزلێنان و سوپاسنامەی پێشكەشدەكرێت لەلایەن سەرۆكی زانكۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ