Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ڕێزلە شانۆكارە دێرینەكانی هەڵەبجە دەگیرێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕێزلە شانۆكارە دێرینەكانی هەڵەبجە دەگیرێت

میهرەبان: هەڵەبجە
رێكخراوی دۆستانی هەڵەبجە لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە مەراسیمێكی رێزلێنانیان بۆ شانۆكارە دێرینەكانی ئەو شارە رێكخست.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێكی شایستەدا كە لەلایەن ڕێكخراوی دۆستانی هەڵەبجەوە رێكخرا بە (درووشمی ئێوە سەرمایەی سەردەمی زێڕینن ئێمەش ڕێز لە مێژووتان دەگرین) ڕێز لە ژمارەیەك هونەرمەندی شانۆكار گیرا كە لە نیوان ساڵانی 1956 بۆ 1988 لە شاری هەڵەبجە كاری شانۆییان كردووە.
یەكێك لە شانۆكارە دێرینەكان كە رێزی لێنرا شانۆكار (سەمیعە محمد)بوو خاتوو سەمیعە لە خێزانێكی هونەریدا پەروەردەبووە و هەموو ئەندامانی خێزانەكەی شانۆكارن وەك خۆی دەڵێت” بەهۆی پشتگیری دایكیانەوە كە هاوكاریان بووە لە كاری هونەری بەردوامبوون” سەمیعە خان لە ساڵی 1982 دەستی بەكاری هونەری كردووە و تا ئێستاش بەردەوامە لە كاری هونەری و وەك پێشكەشكاری مەراسیمەكانی هەڵەبجەش كاری كردووە و لە سەرجەم شارەكانی كوردستان بەشداری نمایشی شانۆیی كردووە.
لە لێدوانێكیدا سەمیعە ووتی” ماوەی دووساڵە بەهۆی كوچی دوای دایك و باوكمەوە لە كاركردن وەستاووم و دواین كاری هونەریم ساڵی 2020 بوو كە نەمان توانی بەهۆی هاتنی كۆرۆناوە نمایشی بكەین، لە راستیدا هەڵەبجە هەمیشە پێشەنگ بووە چ لە ڕابردوو چ لە ئێستادا و هەمیشە شانازی بەهەڵەبجەیی بونمەوە دەكەم”.
لەلایەكیترەوە هونەرمەند سۆزان حمە فرج ووتی” هەڵەبجە شارێكی زیندووی كووردستان بوو كە لە ڕووی ئەدەب و هونەر و سیاسیشەوە كێ بڕكێی شارەگەورەكانی كوردستانی كردووە، سەرەڕای كەمی بەشداری ژن لە ڕابردوو لەكوردستان، بەڵام هەڵەبجە لە سەردەمی زێڕیندا بووە كە ژنان ئەچوونە سەرتەختەی شانۆ شانازی ئەكەم پاش خوشكانی خوشكم باوكم ڕێگەی پێدام لە شانۆگەریەكان ڕۆڵم هەبێت لە كاتێكدا لە شارەكانی دیكەی كوردستان پیاوان ڕۆڵی ژنانیان ئەبینی ئێمە خۆمان بەرجەستەی ڕۆڵەكانمان دەكرد لە ساڵی 1984 لە ڤێستیڤاڵی شانۆ لە دهۆك وەك هەڵەبجە بەشداربووین توانیمان دووخەڵاتی یەكەم ببەینەوە یەكێكیان بۆ دەقی شانۆیی و ئەویتریان بۆ خەڵاتی كج و باشترین ناواندن كە من بردمەوە، ئەمانە پێناسەی ژن و شانۆبوون لە هەڵەبجە”.
هەڵەبجە هەمیشە بەلانكەی ئەدەب و شاعیر و هونەردۆستان ناسراوە بەشداری ئەم چالاكیانە گەواهیدەری ئەو ڕاستیانەن كە لەسەر شارەكە ئەوترێت .

هاوشێوە

ڤیدیۆ