Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
بەمەبەستی گەرانەوەی هیوایەك بۆ ماڵەكان هۆشیاری تەندروستی دژی شێرپەنجە بڵاودەكرێتەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەمەبەستی گەرانەوەی هیوایەك بۆ ماڵەكان هۆشیاری تەندروستی دژی شێرپەنجە بڵاودەكرێتەوە

شەونم محەمەد: تەوار
بەئامادەبوونی خاتوو كافیە سڵێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و ژمارەیەك لە پسپۆڕان و چالاكوانانی بواری تەندروستی و كۆمەڵ بە بۆنەی مانگی هۆشیاری بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە هۆڵی تەوار چالایەكی هاوبەشی هوشیاری رێكدەخرێت.
بە دروشمی دیاریكردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك گەرانەوەی هیوایەك بۆ ماڵەكان، ڕێكخراوی هاریكاری نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمك و سەنتەری ژیانەوە و كەمپینی هێڤیلانە لە هۆڵی تەوار چالاكیەكی هۆشیاری تەندروستی بەرێوەچوو، لەم چالاكیەدا چەندین پسپۆر و دكتۆری بواری نەخۆشی شێرپەنجە هۆكار و چارەسەر و ئاماری نەخۆشی شێرپەنجەیان بۆ ئامادەبووان خستەڕو.
خاتوو ئەمیرە مەحمود لە ڕێكخراوی كوردستان بۆ هاریكاری نەخۆشانی شێرپەنجە بۆ سایتی تەوار ووتی” ساڵانە كۆڕ و سیمنارمان هەیە لە بارەی شێرپەنجەوە بەتایبەت لەم كاتەدا كە بە مانگی هوشیاری و بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجەی مەمك ناسراوە”. ئەمیرە مەحمود باسی لەوەكرد كە بڕی پارەی پێویست بۆ ئەم چالاكیانە و سەنتەری ژیانەوە بۆ دابینكردنی پێداویستیە پزیشكیەكان لە رێگەی ئابوونەی ئەندامانی رێكخراوەكە و كەسانی خۆبەخش و خێرخوازەوە دابیندەكرێت بەتایبەت كاك فاروقی مەلا مستەفا .
لەلایەكیترەوە دكتورە نەشمیل عبداللە دەرمانسازی كلینیكی و یاریدەری وانەبێژ لە زانكۆی ئەمیریكی لە بارەی كەمپینی هێڤیلانەوە وتی” ئامانج لە دامەرزاندنی ئەم كەمپینە گەڕانەوەی هیوایە بۆ ماڵەكان كە لە ماوەی تەمەنی یەكساڵەی ئەم كەمپینەدا توانیومانە چەندین كۆڕ و سیمیناری هوشیاری لە ناو شاری سلێمانی و كەلار و كۆیە و چەمچەماڵ بۆ خوێندكارانی ناوەندی و دواناوەندی و زانكۆ ئەنجام بدەن”.
لە میانەی پرۆگرامەكانی ئەم چالاكییەدا دكتۆرە حەنان ئاماژەی بەوە كرد خۆشبەختانە بەگوێرەی ئاماری ساڵی 2023 نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بە شێوەیەكی بەرچاو بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ