Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ڕۆژنامەوانی كشتوكاڵی كەلێنێكی گەورەیە لە كوردستاندا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕۆژنامەوانی كشتوكاڵی كەلێنێكی گەورەیە لە كوردستاندا

لەجیهاندا زۆرینەی ژنان بەرێوەی دەبەن لای ئێمە بوونی نیە

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەوانی كشتوكاڵی (IFAG) كە ڕێكخراوێكی ناحكومی بواری ڕۆژنامەوانی جیهانیە و زیاتر لە( 5000) ئەندامی لە(55) وڵاتی جیاندا هەیە، ساڵانە دووجار هەرجارەی لە وڵاتێك كۆئەبنەوە بۆ هاوبەشیكرنی زانیاری لە سەر دۆخی كشتوكاڵ بەشیوەیەكی گشتی بەتایبەت كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵی.
بۆ ئەمساڵیش بۆ جاری پێنجەم بە سەرپەڕشتیIFAG ڕێكخراوی TAGYAD توركی ئامادەكاری كرد بۆ بەڕێوەچونی ئەم بۆنەیە، ئەندامانی ئامادەبوو توانیان لە نزیكەوە بەشداریبكەن لە پیشەنگەیەكی تایبەت بە تەكنەلۆجیای كشتوكاڵ و سەردانی چەن جوتیارێكی نمونەیی لە ئەنتالیا بكەن.
ئەوەی شایەنی ئاماژە پێكرنە وەك هەمیشە ڕۆژنامەنوس و چالاكوانە ژنەكان بەشێوەیەكی كارا و بەرچاو بەشداری ئەكەن .لەو نێوەندەدا كۆمەڵێك ژنی دیار لە چەندین وڵاتی جیاوە بەشداربوون و ئێمەش بۆ سێیەمین جارە چانسی بەشداریكردنمان پێ ئەبەخشرێ كە بەداخەوە بەهۆی هەنێك بارودۆخ و پاڵپشتی نەكردنەوە تەنها ئەتوانین لە كۆبونەوەی وڵاتانی نزیك و دراوسێ بەشداربین.
نیكۆلیتا دراگۆمیر، كە میدیا كارێكی ڕۆمانیە ماوەی 28 ساڵە لە بواری ڕۆژنامەوانیدا كار ئەكات وە 23 ساڵە لە سەرپرسی كشتوكاڵ وەك ڕۆژنامەوانی كشتوكاڵی كار ئەكات و سەرنوسەری گۆڤاری(THE FARM)یە و سەرۆكی كۆمەڵەی ڕۆژناماوانانی كشتوكاڵی ڕۆمانیایە، بڕوای وابوو ڕۆڵی ژن لەم بوارەدا زۆر گرنگە چونكە ژنان بەگشتی پرۆفیشناڵترن لە ناسینەوەی بەرهەمەكشتوكاڵیەكان و لە هەموو كەس زیاتر بەشوێن باشترین جۆریەتی بەرهەمدا دەگەڕێن، وە ژنان زیاتر لەوكێشانە تێدەگەن كە ڕووبەروی بەرهەمهێنەرانی كشتوكاڵی دەبێتەوە.
بە بڕوای نیكۆلیتا پرسی ڕۆژنامەوانی گشتی زۆر جیاوازە لە ڕۆژنامەوانی كشتوكاڵی، چونكە تەنها گواستنەوەی زانیارینیە بەڵكو ئەبێت خۆی خاوەنی زانیاریەكی چڕبێت بۆ ئەوەی لە كێشەكان تێبگات و لێیان بكۆڵێتەوە. ئەوەی شایەنی ووتنە لە ڕۆمانیا(55) میدیاكاری كشتوكاڵی هەیە كە نیوەیان ژنن و ڕۆڵی بەرچاویان پێسپێردراوە.
ئەوكاتەی گفتوگۆمان لەسەر جیاوازی ژن و پیاو ئەكرد لە بواری ڕۆژنامەوانیدا زۆر بەسەرنجەوە گوێی بۆ بابەتەكان گرتبوو ئەو ئەیوت” لە ڕۆمانیا هیچ جیاكاریەك لە نێوان ژن و پیاودا لەو بوارەدا بوونی نیە”. كە خۆی ڕێكخەر و بەڕێوەبەری چەندین بۆنە و پیشەنگەی كشتوكاڵی بووە، بەشداریكردنی ڕۆژنامەوانان و كەسانی پسپۆری لە بواری كشتوكاڵ و گۆڕانی كەش و هەوادا لەم چالاكیانە چەن بەگرنگ نرخاند بەشداریكردنی ژنانی بەگرنگترین دانا، چونكە كشتوكاڵ لە زۆر شوێنی جیهاندا تا ئێستاش بە جیهانی تایبەتی پیاو ناسراوە.
یەكێیتر لە ژنە بەشداربوەكان خاتوو (ڕۆسۆدان گیگا شڤڵی)ە كە بەشداربووی زۆربەی كۆبونەوەكانە جگە لە كاری ڕۆژنامەوانی سەرۆكی یەكێتی ژنانی جوتیاری جۆرجیایە ژنێك كە سەرەڕای دایكایەتی بۆ سێ مناڵەكەی بەردەوام بەشوێن زانیاری و بابەتە نوێیەكانەوەیە و ڕۆژنامەنوسێكی پڕ زانیاریە لە بواری كاری كشتوكاڵیدا.
هەروەها خاتوو (ئالینا نۆڤیكۆڤای) ئۆكرانی كە سەرەڕای خزمەتە زۆرەكەی لە بواری ڕۆژنامەنوسی ئۆكرانیادا، خوێندكاری دكتۆرایە لە كشتوكاڵدا، كاتێك باسی لە بەرهەمی كشتوكاڵی ئۆكرانیا و پێشكەوتنەكانیانی لەو بوارەدا ئەكرد هەستت بە دڵسۆزی و خەمخۆریە لە ڕادەبەدەرەكەی ئەكرد .
زۆر بەدڵنیایەوە ئالینا نۆڤیكۆڤای ئەیوت” بەمردنیش ئۆكرانیا بەجێناهێڵم و بەردەوام ئەبم لە خزمەت و كاری خۆم”. ئەو خەڵكی شاری ئۆدیسایە كە زۆربەی خاپوركراوە، بەڵام هێشتاش بەگوڕ و تینی پێش جەنگەوە عەوداڵی دەستكەوتنی زانیاری نوێیە لە بواری كاریگەری گۆرانی كەش و هەوا لەسەر بەرهەمە كشتوكاڵیەكان هەرچەندە وەك خۆی ئاماژەی پێدا لە ڕۆژی دەستپێكردنی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیاوە ئەو لە بواری ڕۆژنامەوانی جەنگیشدا كار ئەكات .
لەلایەكیترەوە پرسیاری ژمارەی ژنانمان لە ئیسماعیل ئوراڵ سەرۆكی ڕێكخراوی TAGYAD توركی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە 17 ژنە ڕۆژنامەنوسی چالاكی بواری كشتوكاڵیان هەیە.
بەداخەوە بەشداربوون لەم كۆبونەوە جیهانیانەدا بۆ ئێمەی كورد چەن گرنگە هێندەش ئازار بەخشە ئەوكاتەی تێئەگەین كشتوكاڵ و كشتوكاڵكردن لە وڵاتی ئێمەدا لە چ ئاستێكدایە و زانیاری و هەواڵە نوێیەكانی ئەو بوراش هێشتا لەودیو سنورەكانی كوردستانەوەن و ئەوكاتەی درك بە بۆ شایەكانی ئەو بوارە ئەكەین چەن دەستكەوتنی زانیاری چێشبەخشبێ بێ دەستەڵاتی ئێمەومانان و پەراوێزخستی ئەوكەرتە ئازار بەخشترە.

ئامادەكار و بەژداربوو: یەریڤان شاسوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ