هاوژین شكور: گەرمیان
لە درێژەی كار و چالاكییەكانیاندا كۆمیتەی دەربەندیخانی یەكێتی ژنانی كوردستان لە كۆڕێكی رۆشنبیریدا باسیان لە پەیوەندیە ئەلكترۆنی و كێشە تەندروستیەكان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمیتەی دەربەندیخانی یەكێتی ژنان بە هاوكاری ناوەندی وەرزش و لاوانی دەربەندیخان كۆڕێكی رۆشنبیریان رێكخست و سەرەتا خاتوو (سویلە حەمەڕشید) باسێكی دەربارەی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردوو باسی لەوەكرد كە ژنان لە نێو كێشەكانی ئەو پەیوەندییانەدا دەبنە قوربانی و بۆیە پێویستە وریابن و بزانین چیدەكەین و چۆن ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بەكار دەهێنن.
بەشێكیتری ئەو ئێوارە كۆڕە تەرخان كرا بۆ لایەنی تەندروستی و خاتوو (بێریڤان یادگار) كادری بەشی تەندروستی كۆمیتەی دەربەندیخان باسی لە نەخۆشییە وەرزییەكان و چۆنێتی خۆپارێزی كرد، بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەی كێشەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و لە ماوەی دووگیانیدان.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای