ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی ژنانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه‌

ژن خه‌بات ژیان
٣٤ ساڵ خەباتی بەردەوام

ئه‌مڕۆ ٣٤ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌کێتی ژنانی کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت له‌ هه‌ناوی شۆڕشی نوێوه‌ بۆ
خه‌بات و تێکۆشانی سه‌رده‌م له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاماجنه‌کانی ژنان و به‌هێز کردنی تواناکانیان.
یه‌کێتی ژنانی کوردستان دابڕاو نییه‌ له‌خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و پاڵپشتی هه‌موو
بزوتنه‌وه‌یه‌کی ژنانی پێشکه‌وتنخوازه‌ له‌ باشور و هه‌رچوار به‌شی کوردستان و جیهان.
یه‌کێتی ژنانی کوردستان له‌دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، بۆ ساتێکیش نه‌وه‌ستاوه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشان
له‌ پێناو به‌دیهێنانی یه‌کسانى‌ و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ژنان له‌هه‌موو بواره‌کاندا‌و به‌ئیراده‌یه‌کی
پۆڵایینەوە به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆسپ و له‌مپه‌رانه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ که‌ هاتونه‌ته‌ ڕێگه‌ی.
ئه‌مساڵ ئه‌م یاده‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ وڵاته‌که‌مان ڕوبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بوه‌ته‌وه‌،
سه‌ره‌ڕای بارودۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌تڕسی جه‌نگ و نائارامی که‌ کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌
له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ به‌گشیتی و بزاوتی ژنان به‌تایبه‌تی، به‌هیواین به‌زوترین کات ئه‌و قه‌یرانانه‌ تێپه‌ڕێت و
ئارامی بۆ ناوچه‌که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئاشتی له‌ جیهاندا ده‌سته‌به‌ربێ‌.
جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانی شۆڕشی زانست و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ و گۆڕانکارییه‌کان زۆر په‌له‌و بێوچانن، بۆیه‌
یه‌کێتی ژنانیش له‌م قۆناغه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ گۆڕانکاری دروست و پێویست بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ
ڕه‌وتی پێشکه‌وتوی سه‌رده‌م به‌سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زمونی پێشویی و داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نوێی
سه‌رده‌میانه‌ و گۆڕانکاری له‌پێکهاته‌و شێوازی خه‌باتدا به‌به‌شداری کردنی زۆرترین ژنانی قاڵبوی هزری
ژنان و ئه‌زمونی ژنانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانی ژنان له‌ کوردستاندا.


بژی خه‌باتی ژنان
یه‌کێتی ژنانی کوردستان
2023/11/4

هاوشێوە

ڤیدیۆ