ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتیی ژنانی كوردستان لەگشت قۆناغەكانی خەباتدا لەپێناو مافەكانی ژنانی كورددا بێوچان تێكۆشاوە

سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی ژنانی كوردستان
لە ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەین وهیوای سەركەوتنی زیاترتان لە كارو خەباتی ڕێكخراوەییتان بۆ دەخوازین.
یەكێتی ژنانی كوردستان كە سی وچوار ساڵ لەمەوبەر ولە رۆژگارێكی سەختی ئاوارەیی و وەك پێویستیەكی قۆناغەكە و زادەی ئەو هەلومەرجەی دوای كارەساتی ئەنفال لەسەر دەستی ژمارەیەك ژن وكچی روناكبیر و پێشمەرگە دامەزراو تەوار ئاسا بە دەنگ ئەم رێكخراوەوە چوون كە هەڤاڵان هیرۆ ئیبراهم ئەحمەد و كافێ سلێمان رۆڵی پێشەنگ و بەرچاویان لەم ئەركە نوێیەی خەباتدا گرتبوە ئەستۆ.
یەكێتیی ژنانی كوردستان لە پاش ڕاپەڕین ولە مێژوی بڕ سەروەری خۆیدا ڕۆڵی گەورەی بینیوە لەهاتنە پێشەوەی ژنان و بەشداری كاراییان لەهەموو جومگەكانی حوكمرانیی و حزبیدا و هەروەك سەكۆی بوێری و ئازادی و هۆشیاری بووە بۆ ژنانی كوردستان.
هەر بۆیە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بڕوای نەگۆری بە خەبات و یەكسانی و هاتنە پێشەوەی ژنان هەبووە و پشتگیری و پشتیوانیە بەردەوامەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ رێكخراوەكەتان و ژنان بە گشتی تۆمارێكی پڕ لەسەروەرییە .
لەم یادەدا جارێكی سڵاو رێز بۆ رۆڵی پڕ لە جوامێریتان لەم كاروانەی خەباتداندا و هەمیشە پشتیوان و پشتگیری لە مافەكانتان دەكەین

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

هاوشێوە

ڤیدیۆ