لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستاندا بەرێز قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی (سەرۆك مام جەلال) لە نامەیەكی كراوەدا وێرای دەربڕینی گەشبینی خۆی بەخەباتی یەكێتی ژنان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەوە پیرۆزبا و پێشنیاری هەنگاوی نوێی خەباتكردنی بۆ یەكێتـی ژنانی كوردستان هەیە.
بەڕێز خاتوو كافیە سڵێمان، سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سكرتارییەت و هەموو ئەندامانی یەكێتی ژنانی كوردستان.
لە یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی یەكێتی ژنان و سەرجەم ژنانی كوردستان دەكەم، خەبات و تێكۆشانتان لە ٣٤ ساڵی رابردوودا لە پێناو داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان بەرز دەنرخێنم.
سەرباری هەوڵ و ماندووبوونی بێوچانی ئێوە و رێكخراوەكان و چالاكوانەكانیتر، شتێكی شاراوە نییە كە هێشتا دۆخی ژنان لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لە ئاستێكی پێویستدا نییە، هەربۆیە جێی خۆیەتی، بە هاوكاری رێكخراوەكان و چالاكوانەكانی دیكەی مافەكانی ژنان، بە روانینێكی رەخنەگرانەوە هەڵسەنگاندنێكی نوێ بۆ دۆخی ئێستا و چۆنییەتی كاركردن لە داهاتوودا بكەن. پێكەوە هەڵە و كەموكوڕییەكان دەستنیشان بكەن و دواتر پلان و ستراتیژێكی گونجاو لەگەڵ دۆخی كۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابوری كۆمەڵگەی كوردستان دابڕێژن و گوڕوتینێكی نوێ بدەنەوە بە بزووتنەوەی ژنانی كوردستان.
هیوادارم و گەشبینیشم یەكێتی ژنانی كوردستان، (٣٤) مین ساڵی تێكۆشانی خۆی بكاتە دەرفەتێك بۆ بەخۆداچوونەوە و دانانی بناغەیەكی پتەوتر بۆ تێكۆشانی لە ساڵەكانی داهاتوودا. لەم پێناوەشدا وەك هاوبیرێكی خۆتان ئامادەی هەموو جۆرە هاوكارییەكم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلا
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای