خوشكی بەڕێزم كافیە سلێمان سكرتێری یەكێتیی ژنانی كوردستان، بە بۆنەی 34 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە پیرۆزبای گەرم لە بەڕێزتان و ئەندامانی دەستەی سكرتاریەت و تەواوی ئەندامانی ڕێكراوەكەتان و یەكە یەكەی كچان و ژنانی سەلاری كوردستان دەكەم.
مێژوو سەلماندوویەتی كە ژنانی كورد شانبەشانی باوك و برا و هاوسەرەكانیان هەمیشە لە كار و جووڵەدا بوون و لەگەڵ ئیش و كاروباری خانەدانانەی ماڵ و میوان و بەخێوكردنی منداڵ و خزمەتكردنی هەموو ئەندامانی خێزانەكەیدا، لە دەریشەوە تاكێكی ئیشكەر و گورجو گۆڵ و بە بەرهەم بووە و هەرگیز لە كاروانی پێشخستنی كۆمەڵگەدا نە درێغیی كردووە و نە بار بووە بەسەر خێزانەوە بۆیە جێدەستی دیار و درەوشاوە بووە و هەر وایش دەمێنێتەوە.
لەم یادەدا سڵاوی تایبەت بۆ ژنان و كچانی شەهید كە خوێنی پاكی خۆیان بە میللەتەكەیان بەخشیوە. سڵاو لە ژنانی خۆڕاگری كوردستان كە لە هەموو بوار و كایە جیاجیاكاندا كار و خەبات دەكەن بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای خۆیان كە بەشێكی ئاوێتە و دانەبڕوای كۆی مافەكانی كۆمەڵگەكەیەتی.
هیوادارم ئێوە و ڕێكخراوەكەیشتان گرنگیی زیاتر بدەن بە كایەی ڕۆشنبیریی نەك هەر كچان و ژنان بەڵكو هەموو كۆمەڵی كوردەواری بۆ ئەوەی خەسڵەت و ڕەوشتە بەرزەكانی پایەدارتر بكەین، چونكە تاكی ڕۆشنبیر خێزانی ڕۆشنبیر و خێزانی ڕۆشنبیرییش كۆمەڵی ڕۆشنبیری لێ بەرهەم دێت.
سەركەوتوو بن و دووبارە ئەم یادەتان پیرۆز بێت.
گەلاوێ