ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

بەبۆنەی (٣٤)هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ژنانی کوردستان، و دەستەی دامەزرێنەران، و سكرتارییەت، و ئەندامانی ئەو رێكخراوە سەنگینە دەكەین.
ژنانی کوردستان ژنانی تێکۆشەر و خۆڕاگرن، شایەنی رێزلێنانن و پێویستە تەواوی مافە رەواکانی خۆیان پێ بدرێت، لەو سۆنگەیەوە یەكێتیی ژنانی كوردستان، وەکو رێکخراوێکی تێکۆشەر و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، هەوڵ و تەقەلای بێوچانی داوە لە پێناو دەستەبەرکردن و پاراستنی مافەکانی ژنانی کوردستان بەبێ جیاوازیی.
کارەکانی ئەو رێکخراوە، گەواهیدرن بۆ خەباتی بەردوامیان لە پێناو بەرگریکردن و هۆشیارکردنەوەی زیاتری ژنان لەسەر ئاستی کوردستان، هەروەها رەوانشاد سەرۆك مام جەلال-یش وەکو رابەڕ و سەرکردەیەکی دیاری کوردستان و عیراق، پاڵپشت و پارێزەرێکی بەردەوامی ئەو رێکخراوە تێکۆشەرەی کوردستان بووە.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین
براتان
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاوشێوە

ڤیدیۆ